فەرهەنگ

پێناسەی کورتی ئەو وشانەی لە جیهانی کریپتۆدا بەکاردێن، لە ئەدرێسەوە تا وایتپەیپەر، هەریەکە بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی. بۆ هەر زاراوەیەک یەک بابەت، لە کەمتر لە خولەکێکدا دەخوێنرێتەوە.

فەرهەنگی دراوە دیجیتاڵییەکان 100 زاراوە

مەینێت (Mainnet)

بلۆکچەینێکی سەربەخۆیە کە لە ڕێگەی تۆڕ و پرۆتۆکۆڵی تایبەت بە خۆیەوە کار دەکات. بۆ نمونە بلۆکچەینی بیتکۆین یان ئیتریەم. پێناسەی تەواو

مارجن ترەیدینگ (Margin Trading)

جۆرێکە لە ترەید کردن، کاتێک ترەیدەر بڕێک پارە لە پلاتفۆرمەکە قەرز دەکات و دەتوانێت بە پارەیەکی زیاتر لەوەی خۆی لەدەستیدایە مامەڵە بکات. پێناسەی تەواو

میم کۆین (Meme Coin)

بەو تۆکنانەی کریپتۆ دەوترێت کە بۆ مەبەستی گاڵتە دروستکراون و ئامانجێکی جددیان نییە، وە پەیمانی قازانجێکی خەیاڵی بە وەبەرهێنەران دەدەن. وەک دۆجکۆین و شیبا و چەندانی دیکە. پێناسەی تەواو

پارە سپیکردنەوە (Money Laundering)

پارە سپیکردنەوە تەکنیکێکە بەکاردێت بۆ گۆڕینی پارەیەکی نایاسایی بۆ پارەیەک کە بتواندرێت بە شێوەیەکی یاسایی بەکاربێت. پێناسەی تەواو

ئۆپن سۆرس (Open Source)

سۆفتوێرێکە بە شێوازێک دروستکراوە کە کۆدەکانی بۆ خەڵکی کراوەبن و بتوانن بە خۆڕایی بەکاری بێنن، بۆ نمونە بیتکۆین و ئیتریەم بە سۆفتوێری ئۆپن سۆرس دروستکراون. پێناسەی تەواو

فیشینگ (Phishing)

جۆرێکە لە هاککردن، کاتێک سکامەر وەک دامەزراوە یان لایەنێکی فەرمی خۆی دەناسێنێت و لە ڕێگەیەوە کۆمەڵێک زانیاریت لێوەردەگرێت کە دەتوانێت دەست بەسەر ئەکاونتەکانتدا بگرێت. پێناسەی تەواو

پۆرتفۆلیۆ (Portfolio)

بریتیە لە کۆکراوەی ئەو سەرمایە و دراوە کریپتۆیانەی لە لایەن وەبەرهێنەرێکەوە هەڵگیراون. پێناسەی تەواو

پرایڤەت کی (Private Key)

تێکەڵێکە لە ژمارە و پیتی نهێنی کە بە شێوازی کۆدکراو بەستراوەتەوە بە واڵێتێکی کریپتۆوە و لە ڕێگەیەوە دەتوانیت داخڵ بە واڵێتی کریپتۆکەت ببیت. ئەگەر پرایڤەت کیەکەت دەست هەر کەسێک بکەوێت، دەتوانێت دەست بەسەر واڵێتەکەتدا بگرێت. پێناسەی تەواو

پروف ئۆف وۆرک (Proof-of-Work)

میکانیزمێکی کۆدەنگی سیستمی بلۆکچەینە کە لە ڕێگەیەوە ماینەرەکان هاوکێشە ئاڵۆزەکان شیکار دەکەن و بلۆکەکان دروست دەبن، لە ئەنجامدا هەر ماینەرێک بڕێک پاداشت وەردەگرێت. ئەم میکانیزمی کارکردنە ڕێژەیەکی زۆر ووزەی پێویستە. پێناسەی تەواو