یەکەمین پلاتفۆڕمی کڕین و فرۆشتنی کریپتۆ لە عێراق، کە لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە دەستبەکاربووە. ئێمە یارمەتی کەس و کۆمپانیا و دامەزراوەکان دەدەین لە سەرانسەری عێراق و کوردستان تاوەکو بتوانن کڕین و فرۆشتنی کریپتۆ بکەن، بە کاش و لە شارەکەی خۆیان.
ئالوگۆڕی کریپتۆ وەکو کڕینی هەر پێداویستییەکی ڕۆژانە ئاسان بێت.
ئێمە لە ساڵى ٢٠١٧ وەکو یەکەم کۆمپانیای بواری کریپتۆ دەستمان پێکرد، وە لەسەر یەک بنەما کارمان کردووە: خەڵک بتوانن کریپتۆ بکڕن و بفرۆشن بە پارەی کاش.
ئەمرۆ دەتوانی زیاتر لە ٨٠ جۆر دراوی دیجیتاڵی لەڕێگەی ئێمەوە بکڕی و بفرۆشی، وە بە چەندین ڕێگەی جیاوازی پارەدان و وەرگرتن، لە هەموو شار و شارۆچکەو پارێزگاکانی عێراق.
لەگەڵ ئەوەشدا، کوردکۆین یەکەم سەرچاوەی هەواڵ و زانیاری دروست و توێژینەوە و بەرچاوروونکردنەوە بووە لەم بوارەدا.
ئامانجمان ئەوەیە کوردکۆین بکەینە ستانداردێک کە کۆمپانیاکانی دیکەی لەم بوارەدا پێ هەڵبسەنگێنرێت.

