پرسیارە باوەکان

کوردکۆین چییە؟

کوردکۆین یەکەمین و گەورەترین پلاتفۆرمی دراوە دیجیتاڵییەکانە لە کوردستان و عێراق کە لە ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە. کوردکۆین لە لایەکەوە خزمەتگوزاری کڕین و فرۆشتنی دراوی کریپتۆ دابین دەکات کە بۆ زیاتر لە ٥ ساڵە لەم بوارەدا بەردەوامە. لە لایەکی دیکەشەوە خزمەتگوزاری هەواڵ و زانیاری کریپتۆ بۆ هاوڵاتیان دابین دەکات، لەگەڵ هۆشیاری دەربارەی پرۆژەی سکام و مەترسیدار کە بە ناوی کریپتۆوە لە کوردستان و عێراق ئەنجام دەدرێن.

ئایا کوردکۆین کۆینە؟

نەخێر کوردکۆین کۆین نیە، بەڵکو سەرچاوەیەکە بۆ کڕین و فرۆشتنی دراوە دیجیتاڵیەکان و خاوەنی هیچ کۆین و تۆکنێکی تایبەت بە خۆی نییە.

چۆن کریپتۆ بکڕم لە کوردستان و عێراق؟

دەتوانیت کریپتۆ بکڕیت و بفرۆشیت لە ڕێگەی کوردکۆینەوە، لەڕێگای پەیوەندی کردن بە یەکێک لە ژمارەکانی کوردکۆینەوە: 07509903000 یان 07509904000

ڕێگاکانی پارەدان و پارەوەرگرتن لە کوردکۆین کامانەن؟

کوردکۆین کۆمەڵێک ڕێگای پارەدانی هەیە، کە دەتوانیت کامە بۆتۆ گونجاوترە ئەوەیان هەڵبژێریت. سەرەکیترین ڕێگا بریتیە لە پارەدانی کاش لە ڕێگای نوسینگەکانی حەواڵەوە کە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان و عێراق بەردەستە، وە ڕێگاکانی پارەدانی ئۆنلاین وەک فاستپەی و ناس واڵێت و زەین کاش و FIB و ئاسیا حەواڵە و ڕێگەی دیکە. بە هەمان ئەو ڕێگایانەش دەتوانیت کریپتۆکەت بفرۆشیت بە کوردکۆین. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە.

دەتوانم بە پەیپاڵ یان ڤیزا و مەستەرکارت کریپتۆ بکڕم لە کوردکۆین؟

نەخێر، کوردکۆین بە هیچکام لەو ڕێگایانە مامەڵە ناکات.

ئایا لەڕێگەی کوردکۆینەوە دەتوانم بیتکۆین بکڕم؟

بەڵێ، کوردکۆین ئاڵوگۆڕی سەرجەم ئەو دراوە کریپتۆیانە دەکات کە جێی باوەڕن و لە پلاتفۆرمە جیهانیەکان هەن و مامەڵەیان پێوە دەکرێت.

دەتوانم پارەتان بدەمێ لە بەرامبەر قازانجی مانگانە؟

نەخێر، ئێمە لە کوردکۆین پارە لە هیچ کەسێک وەرناگرین بەمەبەستی کارپێکرن و قازانج پەیداکردن.  

کام کۆینە بکڕم باشە؟

هەر کۆین و تۆکنێکی کریپتۆ بە هۆکارێک دروستکراون و خاوەنی پرۆژەی تایبەت بە خۆیانن کە دەکرێت لە ڕوانگەی هەر کەسێکەوە جیاوازبن. لەبەر ئەوە کوردکۆین پێشنیاری کڕینی هیچ دراوێک ناکات و پێشبینی بۆ نرخیان ناکات. دواجار ئەوە زانیاری و باوەڕی خۆتە کە بڕیار لەسەر کڕینی دراوێک دەدەیت، کە دەتوانیت لە ڕێگەی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە لە پرۆژەی کۆینەکان بەدەستی بێنیت. 

چۆن بتوانم لە کوردکۆین بەشداربم؟

کوردکۆین خاوەنی هیچ پرۆژەیەکی وەبەرهێنان یاخود کۆینێکی تایبەت نییە تاوەکو بەشداربوونی هەبێت. بەڵکو کوردکۆین خزمەتگوزاریی ئاڵوگۆڕی دراوی کریپتۆ دابین دەکات کە لە ڕێیەوە دەتوانیتدراوە دیجیتاڵییەکانی وەک بیتکۆین و تێزەر و ئیسیریوم و ئەوانی دیکە بکڕیت و بفرۆشیت بە ڕێگەیەکی خێرا و سەلامەت.

کوردکۆین تەنها لە کوردستان مامەڵە دەکات؟

نەخێر، دەتوانیت لە هەموو شار و پارێزگایەکی عێراق بە ڕێگەیکی خێرا و سەلامەت مامەڵە لەگەڵ کوردکۆین بکەیت بێ ئەوەی پێویستت بە لایەنی سێیەم بێت.

کاتەکانی کارکردنی کوردکۆین چەندن؟

ئێمە هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە تا ٨ی ئێوارە کار دەکەین. لەو ماوەیەدا پەیوەندیمان پێوە بکە یان لە واتساپ نامەمان بۆ بنێرە، و تیمەکەمان لە ماوەی چەند خولەکێکدا مامەڵەکەت تەواو دەکات.

هەموو بڕێک لای کوردکۆین دەست دەکەوێت؟

بەڵێ، کوردکۆین دەتوانێت هەموو بڕێکی کریپتۆت بۆ دابین بکات کە بتەوێ بیکڕیت یان بیفرۆشیت. پەیوەندی بە ژمارەی کوردکۆینەوە بکە بۆ زانیاری زیاتر.

ئایا کوردکۆین کۆمپانیایە؟

بەڵێ، کوردکۆین کۆمپانیایەکی بواری دراوە دیجیتاڵییەکانە کە بە شێوەیەکی فەرمی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە. کاری کوردکۆین تەنیا ئالوگۆڕی دراوی کریپتۆیە بە پارەی کاش و پارەدانی ئۆنلاین.

کوردکۆین ئۆفیسی هەیە؟ لە کوێیە؟

نەخێر، کوردکۆین ئۆفیسی سەردانکردنی نییە. خزمەتگوزاری بە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەدەین لە ڕێگەی تەلەفۆن و واتساپەوە، لە ژمارەکانی 07509903000 و 07509904000، یان بە ئیمەیڵی hello@kurdcoin.krd. پارەی کاش لە ڕێگەی کۆمپانیا متمانەپێکراوەکانی گواستنەوەی پارەوە لە هەموو شارە سەرەکییەکانی عێراق جێبەجێ دەکرێت.

عمولەی کڕین و فرۆشتنی کریپتۆ چەندە؟

کرێی ئاڵوگۆڕ یاخود عمولە بۆ کڕین و فرۆشتنی کریپتۆ بەردەوام دەگۆڕێت، بەڵام هەموو کاتێک کوردکۆین باشترین نرخی ئاڵوگۆڕ پێشکەش دەکات لە هەموو عێراق. دەتوانیت هەر کاتێک بتەوێ پەیوەندی بە ژمارەکانمانەوە بکەیت و نرخی ڕۆژ وەرگریت.