ئاڵوگۆڕی کریپتۆ لە کوردستان و عێراق
نرخی کۆینە سەرەکییەکان
ئەم نرخانە لە کوێوە دێن
ئەمە نرخی دراوە دیجیتاڵییەکانە لە بازاڕە جیهانییەکاندا. وردەکاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی و سەرچاوەی نرخەکان لەخوارەوە نوسراوە.
نرخەکان تێکڕای هەموو پلاتفۆرمە گەورەکانن و دوو جار لە کاتژمێرێکدا نوێ دەکرێنەوە.
هەموو بڕێکی دیناری عێراقی لە کوردکۆین بە نرخی بازاڕی دۆلار بەرامبەر دینار دەگۆڕدرێت کە DinarView.com بڵاوی دەکاتەوە — ئەو نرخەی لەبازاڕدا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەم نرخانە عمولەی کوردکۆین لەخۆ ناگرن. لە پەڕەی هەر دراوێکدا ژمێرەرەکە بکەرەوە بۆ بینینی بڕ و عمولەی ئەو ئاڵوگۆڕەی لەبەرچاوتە، پاشان نرخی کۆتایی لەگەڵ تیمەکەمان بسەلمێنە پێش ئەنجامدانی.
کام دراوەی دیکە زیاد بکەین؟
هەرچەندە خەڵکی زیاتر داوای دراوێک بکەن، زووتر بۆ کڕین و فرۆشتن لێرە دادەنرێت.
پرسیارە دووبارەکان
بۆچی نرخی ئێرە جیاوازە لەو نرخەی کڕین یان فرۆشتن؟
خشتەکە نرخی بازاڕی جیهانی پیشان دەدات، عمولەی کوردکۆین لەخۆ ناگرێت بۆیە ئەم نرخە نرخی کڕین و فرۆشتن نییە.
لە پەڕەی دراوەکەدا ژمێرەرەکە بکەرەوە بۆ بینینی بڕ و عمولەی ئەو ئاڵوگۆڕەی دەتەوێت. نرخی کۆتایی لەگەڵ تیمەکەمان پشتراست بکەوە پێش ئەنجامدانی هەر ئاڵوگۆڕێک.
شێوازی نوێبوونەوەی نرخەکان چۆنە؟
جگە لە نرخی راستەوخۆی دیناری عێراقی، نرخەکان هەر ٣٠ خولەک جارێک نوێدەکرێنەوە، وە مەرج نیە نرخی ئێرە وەکو نرخی هیچ پلاتفۆرمێکی دیکە بێت بە تەنیا.
نرخەکانی دیناری عێراقی لە کوێوە دێن؟
هەموو بڕێکی دیناری عێراقی لە ماڵپەڕی کوردکۆین لە دۆلارەوە دەگۆڕدرێت بە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار کە DinarView.com بڵاوی دەکاتەوە — نرخی بازاڕ، نەک نرخی فەرمی.
ئەگەر دینار بجوڵێت، نرخەکان لێرەش دەگۆڕێن.
دەتوانم کام دراوانە لە کوردکۆین بکڕم و بفرۆش؟
دەتوانی لە ڕێگەی کوردکۆینەوە هەموو دراوەکانی کە لێرە دەیانبینیت بیانکڕی یان بیانفرۆشیت، وەک بیتکۆین و USDT و XRP و ئیثیریۆم. بۆ دراوەکانی دیکە، پەیوەندی بە تیمەکەمانەوە بکە بۆ دڵنیابوون.
ئەگەر ئەو دراوەی دەتەوێت لێرە نییە، لە بەشی سەرەوە داوای بکە — ئێمە لەسەر ئەو لیستە کار دەکەین.
چۆن دراوێک بکڕم کە لێرە دەیبینم؟
کام دراوەت دەوێت لە لیستەکە بیکەوە، بڕەکە لە حاسیبەکەدا بنووسە و دەست پێ بکە دابگرە. لەوێوە پرۆسەی ئاڵوگۆڕەکە دەستپێدەکات.
کەمرین و زۆرتین بڕ چەندە بۆ ئاڵوگۆڕ؟
هیچ سنوورێکی جێگیر نییە بۆ ئەو بڕەی دەیکڕیت یان دەیفرۆشیت، بەمەرجێک پێداویستییەکانی KYC تێپەڕێنیت. بۆ داواکارییە گەورەکان تیمەکەمان ڕاستەوخۆ نرخت پێ دەڵێت.
ئاڵوگۆڕێک چەند کات دەخایەنێت؟
دوای ڕێککەوتن لەسەر نرخ لەگەڵ کارمەندێکمان، زۆربەی ئاڵوگۆڕەکان لە ماوەی چەند خولەکێکدا تەواو دەبن.
پارەی کاش لە ڕێگەی کۆمپانیا متمانەپێکراوەکانی گواستنەوەی پارەوە لە هەموو شارە سەرەکییەکانی عێراق جێبەجێ دەکرێت. کاتی پشتڕاستکردنەوەی تۆڕەکەش لەلایەن بلۆکچەینەوە دیاری دەکرێت، نەک لەلایەن ئێمەوە.
کام ڕێگاکانی پارەدان دەتوانم بەکاربهێنم؟
پارەدانی کاش لە ڕێگەی کۆمپانیا متمانەپێکراوەکانی گواستنەوەی پارەوە لە هەموو شارە سەرەکییەکانی عێراق، هەروەها پارەدانی مۆبایل وەک FIB و زەین کاش و فاستپەی. بەردەستبوونی ڕێگا دیجیتاڵییەکان بەندە بە دوایین ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق.
پەی پاڵ و کارتی کرێدیت و دێبیت وەرناگرین.
دەتوانم نرخە مێژووییەکان و هێڵکارییەکان ببینم؟
بەڵێ. پەڕەی هەر دراوێک هێڵکارییەکی نرخی هەیە، وە ستوونی ٧ ڕۆژ لێرە کورتکراوەی هەمان زانیارییە. ماوەی درێژتریش بەم زووانە زیاد دەکرێت.
