فەرهەنگ

پێناسەی کورتی ئەو وشانەی لە جیهانی کریپتۆدا بەکاردێن، لە ئەدرێسەوە تا وایتپەیپەر، هەریەکە بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی. بۆ هەر زاراوەیەک یەک بابەت، لە کەمتر لە خولەکێکدا دەخوێنرێتەوە.

فەرهەنگی دراوە دیجیتاڵییەکان 100 زاراوە

ATH (بەرزترینی هەموو کات)

کورتکراوەی (بەرزترینی هەموو کات)ە، کە مەبەست لێی بەرزترین نرخە کە هەر پشکێک یان دراوێک پێی گەیشتووە. پێناسەی تەواو

بلۆک

فایلێکی دیجیتاڵی نەگۆڕە کە زانیاری هەموو چالاکییەک لەسەر نێتوۆرک هەڵدەگرێ. هەر بلۆکێک کات تۆمارکردنێکی تایبەت بەخۆی هەیە. پێناسەی تەواو

نامەرکەز

لە لایەن هیچ یەکێکەوە خاوەندارییەتی ناکرێ. خاوەندارییەتی بڵاو دەکرێتەوە و فراون دەبێ بۆ هەر کەسێک ویستی بەشداریکردنی هەبێ. پێناسەی تەواو

بلۆکی پەیدابوون

یەکەمین بلۆکی تۆڕی بیتکۆینە کە ماین کراوە. پێناسەی تەواو

HODL

هەڵەیەکی ڕێنووسیی (HOLD)ە کە بەکارهێنەرێکی بیتکۆین پۆستی کردبوو، لەو کاتەوە بەکارهێنانی دراوی دیجیتاڵی دەستەواژەی HODL بەکار دێننن بۆ هەڵگرتنی دراوێک و نەفرۆشتنی. پێناسەی تەواو

نۆد (Node)

ئامێرێک یان کۆمپیوتەرێک کە دەبەسترێتەوە بە نێتۆڕکی دراوی دیجیتاڵی و خۆڕاگری نێتۆڕکەکە بەهێزتر دەکا. پێناسەی تەواو

ساتۆشی ناکامۆتۆ

ئەو کەسە یان گروپەیە کە بیتکۆین و سیستەمی بلۆکچەین و دەفتەری ژمێریاری دابەشکراوی دروستکردووە و بڵاوی کردۆتەوە. پێناسەی تەواو

ئەیردرۆپ (Airdrop)

دابەشکردنی دراوی دیجیتاڵی بەخۆڕایی بۆ مەبەستی ناساندن و بڵاوکردنەوەی پڕۆژەیەکی نوێ. پێناسەی تەواو

CBDC (دراوی دیجیتاڵی بانکی ناوەندی)

ڤێرژنێکی دیجیتاڵی دراوی حکومییە کە لە لایەن بانکی ناوەندی وڵاتان بڵاو دەکرێتەوە. پێناسەی تەواو