مەرج و ڕێککەوتنەکان بەرواری نوێکردنەوە: مانگی ٨ی ٢٠٢٦

بەخێربێی بۆ کوردکۆین، پێشەنگی ئاڵوگۆڕی دراوی دیجیتاڵی لە عێراق. بەرلەوەو دەست بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانمان بکەی، تکایە ئەم مەرجانەی بەکارهێنان بخوێنەوە. بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانمان، تۆ ڕەزامەندی دەردەبڕی سەبارەت بەم مەرجانە.

1. شیاوی

تۆ دەبێ تەمەنت لانی کەم ١٨ ساڵ بێت بۆ ئەوەی بتوانی لەڕێگەی ئێمەوە مامەڵە ئەنجام بدەی.

٢. تۆمارکردن

بۆ ئەوەی پلاتفۆڕمەکەی ئێمە بەکاربهێنیت، دەبێ بەتەواوەتی خۆت لای ئێمە تۆمار کردبێت و بەزانیاری دروستەوە. تۆ بەرپرسیاریت لە پاراستنی زانیارییە کەسییەکانی خۆت و دەبێ ئاگادارمان بکەیتەوە لە هەر حاڵەتێک کە کەسێکی دیکە لەبری تۆ هەژمارەکەتی بەکارهێنا.

٣. پابەندبوونی یاسایی

تۆ ڕەزامەندی دەردەبڕیت بە پابەند بوون بە هەموو یاسا داراییەکانی عێراق سەبارەت بە دراوی کریپتۆ و بازاڕە داراییەکان.

٤. قبووڵکردنی مەترسی

دراوی کریپتۆ مەترسی لەدەستدانی پارەی تێدایە، ئەگەری هەیە یان بەشێک یان کۆی پارەکەی کە دیخەیتە ناو دراوە دیجیتاڵییەکانەوە لەدەستت بچێت. تۆ ئاگاداریت لەم مەترسییە و دەزانیت کە بازاڕی کریپتۆ زۆر ناجێگیرە و بۆ هەموو کەسێک نابێ وەبەرهێنانی تێدا بکات.

٥. پاراستنی هەژمار

تۆ بەرپرسیاریت لە پاراستنی هەژمارەکەت و دانانی وشەی نهێنی بەهێز و دانانی ڕێگەی دووەم بۆ بەهێزکرنی ئاسایشی هەژمارەکەت.

٦. تەسویە و ئەمانەت

کوردکۆین پارەی تۆ لای خۆی ناهێڵێتەوە. کاتێک مامەڵەیەک لە ڕێگەی ئەمانەتەوە جێبەجێ دەکرێت، پارەکە تەنها بۆ ئەو ماوەیە دەمێنێتەوە کە مامەڵەکە پێویستی پێیەتی، و ئەمانەتەکە ئازاد دەکرێت هەرکە هەردوو لا مامەڵەکەیان تەواو کرد. ئێمە بەرپرسیار نین لە دواکەوتنی بەهۆی بانک یان کۆمپانیاکانی گواستنەوەی پارە یان تۆڕەکانی بلۆکچەینەوە.

٧. کرێی مامەڵە

کرێی ئاڵوگۆڕ لەلایەن ئێمەوە  دانراوە و بە ڕوونی نیشاندەدرێت، بە بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە، تۆ ئامادەیی دەردەبڕیت بەدانی عمولەی پێویست.

٨. چالاکی قەدەغەکراو

بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکەی ئێمە بۆ هەموو کارێکی نایاسایی قەدەغەیە، لەوانە پارە سپیکردنەوە، دزی و فێڵ و بەکارهێنانی سیستەمی ئێمە لەلایەن کەسانی ڕێگەپێنەدراوەوە.

٩. داخستن و ڕاگرتنی هەژمار

بە مافی خۆمانی دەزانین کە هەر هەژمارێک ڕابگڕین و دایبخەین کە گومانی کاری نایاسایی لێبکەین  یاخود پێچەوانەی مەرجەکانی بەشداربوون کاربکات یاخود لایەنە یاساییەکان داوابکەن.

١٠. تایبەتمەندێتی

ئێمە داتاکانت بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە دەپارێزین بەپێی یاسای تایبەتمەندێتی کوردکۆین.

١١. چارەسەری ناکۆکی

هەرکاتێک ناکۆکیەک یان کێشەیەک لەگەڵ بەشداربوویەک دروست بێت، ئێمە بەپێی یاساکانی عێراق هەوڵی چارەسەری دەدەین.

١٢. گۆڕانی ئەم مەرجانە

ئەم مەرجانە گورانکارییان بەسەردادێت و بەرپرسیارێتی خۆتە کە ئاگاداری نوێترین مەرجەکانی بەشداربوون بن.

١٣. پەیوەندی

لەکاتی هەبوونی هەر پرسیارێک یاخود کێشەیەک، تکایە پەیوەندی بکە بە تیمەکەمانەوە بەم ئیمەیڵە hello@kurdcoin.krd لەگەڵ ژمارە تەلەفۆنی +9647509903000

بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکەمان، تۆ ڕەزامەندی دەردەبڕی بە مەرج و ڕێکەوتنەکان. زۆر سوپاس بۆ بەکارهێنانی کوردکۆین بۆ کاری بازرگانی کریپتۆ لە عێراق و کوردستان.