فەرهەنگ

پێناسەی کورتی ئەو وشانەی لە جیهانی کریپتۆدا بەکاردێن، لە ئەدرێسەوە تا وایتپەیپەر، هەریەکە بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی. بۆ هەر زاراوەیەک یەک بابەت، لە کەمتر لە خولەکێکدا دەخوێنرێتەوە.

فەرهەنگی دراوە دیجیتاڵییەکان 100 زاراوە

پروف ئۆف ستەیک (Proof-of-Stake)

میکانیزمێکی بەدیلی PoWە کە ڕێژەیەکی یەکجار کەمتر ووزەی پێویستە. لێرەدا ماینەرەکان پێویست نین، بەڵکو هەر بەکارهێنەرێک ڕێژەیەک لە کریپتۆکەی ستەیک دەکات بۆ ماوەیەکی دیاریکراو و پاداشت وەردەگرێت. پێناسەی تەواو

کیی گشتی (Public Key)

هەروەها بە واڵێت ئەدرێس ناسراوە، بریتیە لە کۆمەڵێک پیت و ژمارە کە خاوەنی هەر واڵێتێک دەینێرێت بۆ کەسی بەرامبەر تاوەکو لە ڕێگەیەوە کریپتۆ وەربگرێت. پێناسەی تەواو

ڕۆدماپ (Roadmap)

بریتیە لە پوختەی پرۆژەیەکی دیاریکراو کە بە شێوازی نەخشە و هێڵکاری ئامانجی پرۆژەکە ڕووندەکاتەوە لە ماوەیەکی دیاریکراودا. پێناسەی تەواو

شیکاری تەکنیکی (Technical Analysis)

جۆرێکی شیکاریە بۆ پێشبینیکردنی نرخی کریپتۆ و سەرمایە داراییەکان بەکاردێت کە پشت بە هەڵسەنگاندنی چارتەکان و کۆمەڵێک نیشاندەری دیکە دەبەستێت. پێناسەی تەواو

کۆی گشتی دابینکراو (Total Supply)

کۆی ژمارەی کۆین و تۆکنەکانە بۆ کریپتۆیەکی دیاریکراو کە لە ئێستادا بوونیان هەیە و دەکرێت لە ناو واڵێت یان بازاڕەکاندا مامەڵەیان پێوە بکرێت. پێناسەی تەواو

تۆکن (Token)

یەکەیەکی دیجیتاڵی کریپتۆیە کە خاوەنی بلۆکچەینی تایبەت بە خۆی نییە و لەسەر بلۆکچەینی کریپتۆیەکی دیکە کار دەکات. پێناسەی تەواو

وایتپەیپەر (Whitepaper)

بریتیە لەو دۆکیۆمێنتەی خاوەنی هەر پرۆژەیەکی کریپتۆ دەیخاتە ڕوو، کە لە ڕێگەی ڕۆدماپ و زانیاریە تەکنیکیەکانەوە پلانی گەشەکردنی کریپتۆکە دەخەنەڕوو. پێناسەی تەواو

وێب 1.0 (Web 1.0)

دەستەواژەیەکە بۆ یەکەم ڤێرژنی ئینتەرنێت بەکاردێت کە بەکارهێنەر تەنیا بژاردەی خوێندنەوەی هەبوو بێ ئەوەی بتوانێت هیچ زیاد بکات وەک HTML و ئیمەیل. پێناسەی تەواو

وێب 2.0 (Web 2.0)

بە شێوازی کارکردنی ئینتەرنێتی ئێستا دەوترێت کە بەکارهێنەر خۆی بژاردەی نوسین و زیادکردنی زانیاری هەیە، وەک تۆڕەکانی سۆشیال میدیا. پێناسەی تەواو