0

یاهوو فاینانس ڕووناکی دەخاتە سەر کۆردکۆین

یاهوو فایناس لە ڕاپۆرتێکدا باسی کوردکۆین دەکات، ئاڵوگۆڕکەرێکی بیتکۆین کە لە ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پەیوەندیدانی ئەوانەی بە کریپتۆ کار دەکەن لەگەڵ دراوی ناوخۆیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی لە ناوچەکانی خزمەتگوزاری بانکی سنووردار.
Yahoo! Finance featured Kurdcoin as the first and largest OTC crypto brokerage in Iraq. It talks about its role as a leading exchange in the Middle East.

لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا، ڕۆژنامەی دارایی یاهوو فایناس تیشکی خستە سەر چۆنیەتی بەکارهێنانی بیتکۆین لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت لەو شوێنانەی خزمەتگوزاری بانکی باو بەردەست نییە. لەم ڕاپۆرتەدا، چیرۆکی غەس مۆ، پەرەپێدەرێکی سووری نیشتەجێی هەرێمی کوردستان باسکراوە کە لەڕێگەی کاری سەربەخۆ و بەهۆی بیتکۆینەوە بژێوی خێزانەکەی دابین دەکات.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە غەس مۆ بۆ گۆڕینی بیتکۆین بۆ پارەی ناوخۆیی پشت بە کوردکۆین دەبەستێت، کە لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن عەبدولڕەحمان باپیرەوە دامەزراوە. کوردکۆین بەشێوەیەکی نوێگەرانە هاوئاهەنگی لەگەڵ سیستەمی حەواڵەی نەریتی دروستکردووە، واتە بەکارهێنەران دەتوانن لەڕێگەی واتساپ و ئینستاگرام یان تویتەرەوە پەیوەندی بگرن و پاشان پارەکەیان بەشێوەی ڕاستەوخۆ وەربگرن.

باپیر ئاشکرای کرد کە قەبارەی مامەڵەکانی کوردکۆین لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی تر لە نێوان ٥٠٠ هەزار بۆ ١٠ ملیۆن دۆلار دایە و تیمێکی دە کەسی کاری تێدا دەکەن. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ڕۆژانە نزیکەی ١٠ بۆ ٢٠ کڕیاری نوێ پەیوەندییان پێوە دەگرن، و لە هەندێک مانگدا ئەم ژمارەیە گەیشتووەتە سەدان کەس.

یاهوو فایناس وەک بەشێکی گرنگی ژێرخانی دارایی ناڕەسمی وێنای کوردکۆین دەکات کە خزمەت دەگەیەنێث بە کارمەندانی سەربەخۆ و ئەوانەی کە لە کریپتۆدا داهات پەیدا دەکەن لە عێراق دا، بەتایبەت لەو ناوچانەی هێشتا خزمەتگوزاری بانکی تێیاندا سنووردارە.

 

بۆ خوێندنەوەی وتارەکە بە زمانی ئینگلیزی، لێرە کلیک بکە.

ئەگەر دەتەوێت زیاتر لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ کریپتۆ بزانیت، سەیری ڕێنمایی بنەماکانی کریپتۆکەرەنسیمان بکە. کاتێک ئامادەیت مامەڵە بکەیت، کوردکۆین ڕێگەت پێدەدات بیتکۆین بکڕیت یان USDT بکڕیت و بیفرۆشیت بەبێ ڕێگری. زیاتر بزانە دەربارەی ئێمە، یان سەیری پرسیارە دووبارەکراوەکان بکە ئەگەر پرسیارت هەیە. سەیری مەرج و ڕێساکان بکە بۆ زانیاری زیاتر.