0

کوین‌دیسک ڕۆڵی کۆردکۆین لە بیتکۆیندا دەخاتە ڕوو

کوردکۆین شانازی دەکات بە ئاماژەپێکرانی لە ڕۆژنامەی کۆین دێسک کە پێشەنگە لە جیهان لە ڕۆژنامەوانی دارایی دیجیتاڵدا. ڕۆژنامەکە دان دەنێت بە ڕۆڵی کاریگەری کوردکۆین لە هێنانی خزمەتگوزاری کریپتۆ بۆ عێراق و ناوچەکە

لە وتارێکی ڕۆژنامەی کۆین دێسکدا بە ناونیشانی “ژیان لەسەر بیتکۆین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چۆنە”، ڕۆڵی گرنگی کوردکۆین ئاماژەی پێدەدرێت وەک یەکەمین سەکۆی ئاڵوگۆڕی کریپتۆ لە عێراق و کوردستاندا. بابەتەکە باسی ئەوە دەکات کە چۆن کەسێکی وەکو غەسان، کە پرۆگرامسازێکی خەڵکی سوریایە، دەتوانێت بەسەرکەوتویی کاربکات و بژیت بەهۆی ئەو ئازادییە داراییەی کە بیتکۆین دەیهێنێتە ئاراوە، وە چۆن کوردکۆین بۆتە هۆکاری ئەوەی کە ئەم ئازادییە بگاتە عێراق و هەرێمی کوردستان.

غەسان، کە پرۆگرامسازێکی خۆفێرکردووە و لە ڕێگەی کاری ئازادەوە بە کریپتۆ مووچە لەدەرەوەی وڵات وەردەگرێت، ژیانی دوای جەنگ و ئاڵۆزی بەڕێوە دەبات. وەک زۆرێک لە ناوچەکەدا، ئەو پشت بە کوردکۆین دەبەستێت بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بیتکۆینەکانی بگۆڕێتەوە و پشتگیری ژیانی ڕۆژانەی بکات. کۆین دێسک جەخت لەوە دەکاتەوە کە چۆن کوردکۆین، کە لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن عەبدولڕەحمان باپیرەوە دامەزراوە، لە ڕێگەی تۆڕی هاوشێوەی حەواڵەوە کار دەکات بۆ ئەوەی بیتکۆین و دراوی کریپتۆ بەردەست بکات تەنانەت لەو ناوچانەشدا کە سیستەمی بانکی فەرمی هێشتا پەرەی نەسەندووە.

ئەم بابەتە بەڵگەیە لەسەر سەرکەوتنی کوردکۆین وەک یەکەم و تەنها ستارتەپی کریپتۆ لە عێراق و کوردستاندا. لە بازاڕێکدا کە هێشتا بەیاسا ڕێکنەخراوە، کوردکۆین یەکەم کۆمپانیا بووە کە توانیویەتی کە تەکنەلۆژیای بلۆکچەین و کریپتۆ بگەیەنێت بە بەکارهێنەران لە عێراق و کوردستاندا. جگە لەوەی کوردکۆین سەکۆی ئاڵوگۆڕی کریپتۆیە، بانگەشەکارێکی چالاکیشە لەبواری بەکارهێنانی کریپتۆ بەشێوەیەکی بێ مەترسی و بەرپرسیارانە، وە بەردەوام لە هەوڵی ئەوە دابووە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان دراوە دیجیتاڵییەکان بە یاسا ڕێکبخەنەوە بۆ پاراستنی سامانی بەکارهێنەران و ئاسایشی وڵات.

کلیک لێرە بکە بۆ خوێندنەوەی وتارەکە.

ئەگەر دەتەوێت زیاتر لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ کریپتۆ بزانیت، سەیری ڕێنمایی بنەماکانی کریپتۆکەرەنسیمان بکە. کاتێک ئامادەیت مامەڵە بکەیت، کوردکۆین ڕێگەت پێدەدات بیتکۆین بکڕیت یان USDT بکڕیت و بیفرۆشیت بەبێ ڕێگری. زیاتر بزانە دەربارەی ئێمە، یان سەیری پرسیارە دووبارەکراوەکان بکە ئەگەر پرسیارت هەیە. سەیری مەرج و ڕێساکان بکە بۆ زانیاری زیاتر.