فەرهەنگ

پێناسەی کورتی ئەو وشانەی لە جیهانی کریپتۆدا بەکاردێن، لە ئەدرێسەوە تا وایتپەیپەر، هەریەکە بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی. بۆ هەر زاراوەیەک یەک بابەت، لە کەمتر لە خولەکێکدا دەخوێنرێتەوە.

فەرهەنگی دراوە دیجیتاڵییەکان 100 زاراوە

DEX (ئێکسچەینجی نامەرکەزی)

ئەو ئێکسچەینجانەن کە پێویستیان بە ناوەندێک نییە تا مامەڵەکان ڕێکخات. پێناسەی تەواو

فۆرک (Fork)

تازەبوونەوەی بلۆکچەینە، کە هەندێکجار جیابوونەوە و دروستبوونی بلۆکچەینێکی نوێیە. پێناسەی تەواو

واڵێتی بەرجەستە

جۆرێکە لە واڵێتی کریپتۆ بە شێوەی بەرجەستە بۆ هەڵگرتنی کریپتۆ، کە زۆرجار بە شێوەی وایەر یاخود وایەرلێس دەبەسترێتەوە. پێناسەی تەواو

چینی دووەم (Layer 2)

بریتیە لە تۆڕێک یاخود پرۆتۆکۆڵێک کە لەسەر بلۆکچەینێکی ڕەسەن بنیاد دەنرێت بە مەبەستی خێراکردن و کەمکردنەوەی تێچووی گواستنەوەکان. پێناسەی تەواو

لیکوێدیتی (Liquidity)

بریتییە لە ئاسانی کڕین و فرۆشتنی کریپتۆیەک یان سەرمایەیەک بە بێ ئەوەی کاریگەری گەورە لە نرخەکەیدا دروست بکات. پێناسەی تەواو

جزدانی گەرم

واڵێتێکی کریپتۆ کە کلیلە نهێنییەکانی لەسەر ئامێرێکی بەستراو بە ئینتەرنێتەوەن — هەژمارێک لەسەر پێگەیەک، ئەپێکی مۆبایل، یان زیادکراوێکی وێبگەڕ. ئاسانە بۆ خەرجکردنی لێوە، و بە هەمان هۆکار کراوەیە بۆ مەترسی. پێناسەی تەواو

ڕێژەی سوود (Interest Rate)

بریتیە لەو بڕە سوودەی لە ماوەیەکی دیاریکراودا وەردەگیرێت لەبەرامبەر دانان و بە قەرزدانی بڕێک پارە یاخود کریپتۆ. پێناسەی تەواو

لێجەر (Ledger)

ڕیکۆردێکی ئەلکترۆنی یاخود بەرجەستەیە کە لیستی سەرجەم ترانزاکشن و باڵانسە داراییەکانی تێدایە و ناتوانرێت بگۆڕدرێت. پێناسەی تەواو

لیڤەرەج (Leverage)

بریتیە لە بەرزکردنەوەی توانای مامەڵەکردن بە بڕە پارەیەک زیاتربێت لەوەی لەبەردەستدایە، ئەمەش بە قەرزکردنی بڕێک کریپتۆ یان هەر سەرمایەیەک دەبێت لە پلاتفۆرم و برۆکەرەکان لە بەرامبەر ڕێژەیەک سوود. پێناسەی تەواو