فەرهەنگ

پێناسەی کورتی ئەو وشانەی لە جیهانی کریپتۆدا بەکاردێن، لە ئەدرێسەوە تا وایتپەیپەر، هەریەکە بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی. بۆ هەر زاراوەیەک یەک بابەت، لە کەمتر لە خولەکێکدا دەخوێنرێتەوە.

فەرهەنگی دراوە دیجیتاڵییەکان 100 زاراوە

نەهەنگ

دەستەواژەیەکە بۆ ئاماژەکردن بە ئەدرێسی واڵێتێکی دراوی دیجیتاڵی کە بڕێکی زۆری لە دراوێک هەڵگرتووە، بڕیارەکانی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر نرخی دراوەکە دەبێت. پێناسەی تەواو

ستەیکینگ

شێوازێکی بەشداریکردنە لە میکانیزمی (پرووف-ئۆف-ستەیک) کە تێیدا ژمارەیەک لە تۆکنەکانت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەسەر نۆدێک قوفڵ دەکەیت لە بەرامبەر ڕێژەیەک پاداشت. پێناسەی تەواو

کڕیاری خۆت بناسە (KYC)

ڕێکارێکی یاساییە لە سێکتەری داراییدا کە ڕێگە بە کۆمپانیاکان دەدات کڕیارەکانیان بناسنەوە و پابەند بن بە یاساکانی KYC و دژە پارە سپی کردنەوە. پێناسەی تەواو

NFT (تۆکنی نەگۆڕاو)

کورتکراوەی non-fungible tokens کە بە مانای یەکە دانسقەکان دێت، کە تۆکنی دیجیتاڵیین و بۆ سەلماندی خاوەندارییەتی کاڵایەکی دەگمەن بەکاردێن. پێناسەی تەواو

گرێبەستی زیرەک

پرۆتۆکۆڵێکی خۆجێبەجێکەر لەسەر بلۆکچەین کە خۆکارانە مەرجەکانی گرێبەست جێبەجێ دەکات کاتێک مەرجی دیاریکراو تەواو دەبێت، بەبێ ئەوەی پێویستی بە لایەنی سێیەم هەبێت. پێناسەی تەواو

دێفای (دارایی نامەرکەزی)

دێفای کورتکراوەی سیستەمی دارایی لامەرکەزییە، بیرۆکەیەکە پێی وایە بەڵێندەرانی بلۆکچەین دەتوانن بیتکۆین و تەکنەلۆجیای دراوی دیجیتاڵی بەکاربێنن بۆ دوبارە بنیادنانەوەی ئامرازە داراییە نەریتییەکانی وەکو قەرز و بیمە. پێناسەی تەواو

ماینین

پڕۆسەی بەیەکەوە نووساندنی ئاڵوگۆڕەکانە بۆ دروستکردنی بلۆک و پاشان زیادکردنیان بۆ تۆمارێکی گشتی کە بلۆکچەینە. پێناسەی تەواو

واڵێت

ئامرازی هەڵگرتنی دراوی دیجیتاڵییە، چەندان جۆری هەیە بۆ نمونە واڵێتی کاغەز، واڵێتی سەر ئینتەرنێت، واڵێتی بەرجەستە و واڵێتی مۆبایل. پێناسەی تەواو

بلۆکچەین

سیستەمێکە تۆماری ئاڵوگۆڕی بیتکۆین یان هەر دراوێکی دیجیتاڵی تر دەهێڵێتەوە لەسەر چەندان سێرڤەری کۆمپیوتەر و لەڕێی نێتوۆرکێکی خەڵک-بۆ-خەڵکەوە دەیانبەستێتەوە. پێناسەی تەواو