سەرەتایی

هیچ زانیارییەکی پێشوەخت پێویست نییە. ئەم وتارانە هەر زاراوەیەک لە شوێنی خۆیدا ڕوون دەکەنەوە و شوێنی ڕاستەقینەی دەستپێکردنن ئەگەر هەرگیز کریپتۆت نەکڕیوە.

فەرهەنگی دراوە دیجیتاڵییەکان 100 زاراوە

میم کۆین (Meme Coin)

بەو تۆکنانەی کریپتۆ دەوترێت کە بۆ مەبەستی گاڵتە دروستکراون و ئامانجێکی جددیان نییە، وە پەیمانی قازانجێکی خەیاڵی بە وەبەرهێنەران دەدەن. وەک دۆجکۆین و شیبا و چەندانی دیکە. پێناسەی تەواو
چۆن پڕۆژەیەکی کریپتۆ لێکۆڵینەوەی بۆ بکەیت پێش کڕین
پەیمانی زیرەک: چۆنیەتی کارکردنی و بۆچی گرنگە

ئۆپن سۆرس (Open Source)

سۆفتوێرێکە بە شێوازێک دروستکراوە کە کۆدەکانی بۆ خەڵکی کراوەبن و بتوانن بە خۆڕایی بەکاری بێنن، بۆ نمونە بیتکۆین و ئیتریەم بە سۆفتوێری ئۆپن سۆرس دروستکراون. پێناسەی تەواو
Web3 چییە؟ ڕوونکردنەوەیەکی ساکار بۆ داهاتووی ئینتەرنێتی ناوەندنەکراو

فیشینگ (Phishing)

جۆرێکە لە هاککردن، کاتێک سکامەر وەک دامەزراوە یان لایەنێکی فەرمی خۆی دەناسێنێت و لە ڕێگەیەوە کۆمەڵێک زانیاریت لێوەردەگرێت کە دەتوانێت دەست بەسەر ئەکاونتەکانتدا بگرێت. پێناسەی تەواو
هەنگاوە داهاتووەکان لە گەشتی کریپتۆکەیشتدا: چی زیاتر لە بنەماکان

پۆرتفۆلیۆ (Portfolio)

بریتیە لە کۆکراوەی ئەو سەرمایە و دراوە کریپتۆیانەی لە لایەن وەبەرهێنەرێکەوە هەڵگیراون. پێناسەی تەواو

پرایڤەت کی (Private Key)

تێکەڵێکە لە ژمارە و پیتی نهێنی کە بە شێوازی کۆدکراو بەستراوەتەوە بە واڵێتێکی کریپتۆوە و لە ڕێگەیەوە دەتوانیت داخڵ بە واڵێتی کریپتۆکەت ببیت. ئەگەر پرایڤەت کیەکەت دەست هەر کەسێک بکەوێت، دەتوانێت دەست بەسەر واڵێتەکەتدا بگرێت. پێناسەی تەواو