لایتکۆین لە ٢٠١١ وەک وەشانێکی سووکتر و خێراتری بیتکۆین دروست کرا: هەمان دیزاینی بنەڕەتی، بلۆک هەر دوو خولەک و نیوێک لەبری دە خولەک، و سنووری ٨٤ ملیۆن کۆین. زیاتر لە دەیەیەکە بەبێ پچڕان کار دەکات، بۆیە هێشتا زۆرێک لە بازرگان و پلاتفۆرمەکان وەک ڕێگایەکی کەم کرێ بۆ گواستنەوەی بەها قبوڵی دەکەن.
LTC یەکێکە لە پێنج کۆینەکەی گۆڕەری پەڕەی سەرەکی کوردکۆین لەگەڵ بیتکۆین و ئیسیریوم و سۆلانا و USDT، چونکە کڕیارانی عێراق لە کردنەوەمانەوە بەردەوام داوایان کردووە. بە نرخی ڕاستەوخۆ بە دۆلار و دینار دەیدەین، بە کاش لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی گواستنەوەی پارە لە هەموو شارە سەرەکییەکان جێبەجێی دەکەین، و کۆینەکان بۆ ناونیشانێکی لایتکۆین دەنێرین کە خۆت کۆنترۆڵی دەکەیت.