رۆژنامەی کۆیندێسک ئاماژە بە رۆڵی کوردکۆین دەدات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

لە وتارێکی رۆژنامەی کۆین دێسکدا بە ناونیشانی “ژیان لەسەر بیتکۆین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چۆنە”، رۆڵی گرنگی کوردکۆین ئاماژەی پێدەدرێت وەک یەکەمین سەکۆی ئاڵوگۆڕی کریپتۆ لە عێراق و کوردستاندا. بابەتەکە باسی ئەوە دەکات کە چۆن کەسێکی وەکو غەسان، کە پرۆگرامسازێکی خەڵکی سوریایە، دەتوانێت بەسەرکەوتویی کاربکات و بژیت بەهۆی ئەو ئازادییە داراییەی کە بیتکۆین دەیهێنێتە ئاراوە، وە چۆن کوردکۆین بۆتە هۆکاری ئەوەی کە ئەم ئازادییە بگاتە عێراق و هەرێمی کوردستان.
غەسان، کە پرۆگرامسازێکی خۆفێرکردووە و لە ڕێگەی کاری ئازادەوە بە کریپتۆ مووچە لەدەرەوەی وڵات وەردەگرێت، ژیانی دوای جەنگ و ئاڵۆزی بەڕێوە دەبات. وەک زۆرێک لە ناوچەکەدا، ئەو پشت بە کوردکۆین دەبەستێت بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بیتکۆینەکانی بگۆڕێتەوە و پشتگیری ژیانی ڕۆژانەی بکات. کۆین دێسک جەخت لەوە دەکاتەوە کە چۆن کوردکۆین، کە لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن عەبدولڕەحمان باپیرەوە دامەزراوە، لە ڕێگەی تۆڕی هاوشێوەی حەواڵەوە کار دەکات بۆ ئەوەی بیتکۆین و دراوی کریپتۆ بەردەست بکات تەنانەت لەو ناوچانەشدا کە سیستەمی بانکی فەرمی هێشتا پەرەی نەسەندووە.
ئەم بابەتە بەڵگەیە لەسەر سەرکەوتنی کوردکۆین وەک یەکەم و تەنها ستارتەپی کریپتۆ لە عێراق و کوردستاندا. لە بازاڕێکدا کە هێشتا بەیاسا ڕێکنەخراوە، کوردکۆین یەکەم کۆمپانیا بووە کە توانیویەتی کە تەکنەلۆژیای بلۆکچەین و کریپتۆ بگەیەنێت بە بەکارهێنەران لە عێراق و کوردستاندا. جگە لەوەی کوردکۆین سەکۆی ئاڵوگۆڕی کریپتۆیە، بانگەشەکارێکی چالاکیشە لەبواری بەکارهێنانی کریپتۆ بەشێوەیەکی بێ مەترسی و بەرپرسیارانە، وە بەردەوام لە هەوڵی ئەوە دابووە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان دراوە دیجیتاڵییەکان بە یاسا رێکبخەنەوە بۆ پاراستنی سامانی بەکارهێنەران و ئاسایشی وڵات.