فەرهەنگ

پێناسەی کورتی ئەو وشانەی لە جیهانی کریپتۆدا بەکاردێن، لە ئەدرێسەوە تا وایتپەیپەر، هەریەکە بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی. بۆ هەر زاراوەیەک یەک بابەت، لە کەمتر لە خولەکێکدا دەخوێنرێتەوە.

فەرهەنگی دراوە دیجیتاڵییەکان 100 زاراوە

وێب 3.0 (Web 3.0)

بە نەوەی داهاتووی ئینتەرنێت دەوترێت کە بەکارهێنەر بژاردەکانی خوێندنەوە و نوسین و جێبەجێکردنی دەبێت بە شێوەیەکی نامەرکەزی و کراوە و ڕوون لە ڕێگەی تەکنەلۆجیاکانی بلۆکچەین و زیرەکی دەستکردەوە. پێناسەی تەواو

ئەلگۆریتم (Algorithm)

ڕێنماییی کۆدکراو یان ڕێسایانە کە کۆمپیوتەر جێبەجێی دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. پێناسەی تەواو

ئۆڵتکۆین (AltCoin)

دەستەواژەیەکی گشتییە بۆ پێناسەکردنی هەموو سامانە کریپتۆییەکان جگە لە بیتکۆین. Alt بە واتای بەدیل دێت. پێناسەی تەواو

ئاول تایم لۆو (ATL)

کورتکراوەی (نزمترینی هەموو کات)ە، کە مەبەست لێی نزمترین نرخی هەر پشکێک یان دراوێک کە پێی گەیشتووە. پێناسەی تەواو

باگ هۆڵدەر (Bag Holder)

بازرگان یان وەبەرهێنەرێکی دراوی دیجیتاڵییە کە بڕێکی زۆر دراوی دیجیتاڵی هەیە نرخیان بە ڕێژەیەکی زۆر دابەزیوە و ناتوانرێ بفرۆشرێنەوە بە بازاڕ بە نرخێکی گونجاو. پێناسەی تەواو

کۆنفیرمەیشن (Confirmation)

پشتڕاستکردنەوەی مامەڵەیەک یان زنجیرەیەک لە مامەڵە. لە بلۆکچەینی بیتکۆیندا، هەر ترانزاکشنێک دەبێت لەلایەن شەش نۆدی سەربەخۆوە پشتڕاست بکرێتەوە تاوەکو وەک کردارێکی ڕاست دابنرێت. پێناسەی تەواو

کریپتۆکۆرەنسی (Cryptocurrency)

بەهەموو ئەو دراوە دیجیتاڵیانە دەوترێت کە بەشێوەی کریپتۆگرافی و لەسەر سیستمی بلۆکچەین بە شێوەی تاک بۆ تاک کاردەکەن. پێناسەی تەواو

فۆسێت (Faucet)

بەو ماڵپەڕانە دەگوترێ کە بڕێک دراوی دیجیتاڵی دەبەخشنەوە لە بەرامبەر سەردانکردنی یان ئەنجامدانی ڕاپرسیەک. پێناسەی تەواو

فۆمۆ (FOMO)

کورتکراوەی (ترسی دابڕان)ە. بەگشتی بەو هێزی لێخوڕینە دادەنرێ کە لە پشت هەڵکشانی بازاڕەوەیە. پێناسەی تەواو