فەرهەنگ

پێناسەی کورتی ئەو وشانەی لە جیهانی کریپتۆدا بەکاردێن، لە ئەدرێسەوە تا وایتپەیپەر، هەریەکە بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی. بۆ هەر زاراوەیەک یەک بابەت، لە کەمتر لە خولەکێکدا دەخوێنرێتەوە.

فەرهەنگی دراوە دیجیتاڵییەکان 100 زاراوە

قەبارەی بازاڕ

چەمکێکە بەکاردێت بۆ دیاریکردنی کۆی بەهای پرۆژە. هەژمار دەکرێ بە لێکدانی نرخی ئێستای دراوی پرۆژەیەک بە کۆی سەپڵای. پێناسەی تەواو

بەرزی بلۆک

ژمارەی ئەو بلۆکانەی کە لە نێوان بلۆکێک و یەکەمین بلۆکی سەر هەمان بلۆکچەین دا هەن. پێناسەی تەواو

DAO (ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەری لامەرکەزی)

سیستەمێکی ڕێنمایی و یاسای بەکۆدکراوە کە کردارەکانی ڕێکخراوێکی لامەرکەزی دیاری دەکات. پێناسەی تەواو

لایتنینگ نێتوۆرک

چینێکی دووەمە لە سەر بلۆکچەین کاردەکات، کە خێرایی مامەڵەکان زیاد دەکات لە نێوان Node گرێیە بەشداربووەکان. پێناسەی تەواو

بەرەو مانگ

دەربڕینێکی ناڕەسمییە بۆ باسکردنی موڵکێک یان دراوێکی دیجیتاڵی کە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو لەبازاڕدا بەخۆیەوە دەبینێت. پێناسەی تەواو

ROI (ڕێژەی قازانجی وەبەرهێنان)

پێوانەیەکە بۆ نیشاندانی قازانج و کارایی هەر وەبەرهێنانێک، کە بریتییە لە ڕێژەی قازانجی سافی بۆ ئەو پارەیەی وەبەرهێنانی پێکراوە. پێناسەی تەواو

بریکئاوت (Breakout)

کاتێکە نرخی کۆینێک یان هەر سەرمایەیەکی دیکە لە ناوچەیەکی دیاریکراو دەردەچێت بە ئاراستەی بەرزبوونەوە یاخود نزمبوونەوە. پێناسەی تەواو

کاپیتیولەیشن (Capitulation)

ئەم چەمکە پێناسەی ئەم کاتە دەکات کە وەبەرهێنەران زۆر بێ هیوا دەبن و دەستبەرداری سەرمایەکانیان دەبن. پێناسەی تەواو

هەڵگرتنی سارد

بەو واڵێتە کریپتۆیانە دەوترێت کە ئۆفلاینن و سەلامەتیەکی زۆریان هەیە. پێناسەی تەواو