میم کۆین (Meme Coin)

بەو تۆکنانەی کریپتۆ دەوترێت کە بۆ مەبەستی گاڵتە دروستکراون و ئامانجێکی جددیان نییە، وە پەیمانی قازانجێکی خەیاڵی بە وەبەرهێنەران دەدەن. وەک دۆجکۆین و شیبا و چەندانی دیکە. پێناسەی تەواو

کۆی گشتی دابینکراو (Total Supply)

کۆی ژمارەی کۆین و تۆکنەکانە بۆ کریپتۆیەکی دیاریکراو کە لە ئێستادا بوونیان هەیە و دەکرێت لە ناو واڵێت یان بازاڕەکاندا مامەڵەیان پێوە بکرێت. پێناسەی تەواو

تۆکن (Token)

یەکەیەکی دیجیتاڵی کریپتۆیە کە خاوەنی بلۆکچەینی تایبەت بە خۆی نییە و لەسەر بلۆکچەینی کریپتۆیەکی دیکە کار دەکات. پێناسەی تەواو

ئۆڵتکۆین (AltCoin)

دەستەواژەیەکی گشتییە بۆ پێناسەکردنی هەموو سامانە کریپتۆییەکان جگە لە بیتکۆین. Alt بە واتای بەدیل دێت. پێناسەی تەواو

کریپتۆکۆرەنسی (Cryptocurrency)

بەهەموو ئەو دراوە دیجیتاڵیانە دەوترێت کە بەشێوەی کریپتۆگرافی و لەسەر سیستمی بلۆکچەین بە شێوەی تاک بۆ تاک کاردەکەن. پێناسەی تەواو

فۆسێت (Faucet)

بەو ماڵپەڕانە دەگوترێ کە بڕێک دراوی دیجیتاڵی دەبەخشنەوە لە بەرامبەر سەردانکردنی یان ئەنجامدانی ڕاپرسیەک. پێناسەی تەواو