rezberê 16, 2024

دینارڤیو، ئەپێک بۆ هەموو نرخەکان

بەخۆشحاڵییەکی زۆرەوە ئەمڕۆ ئەپی دینارڤیو دەخەینە بەردەستی بەکارهێنەرانی کریپتۆ و بازاڕی دراوو و پشکەکان و فۆرێکس. بەبڕوای ئێمە دینارڤیو شێوازی چاودێری کردنی نرخی کاڵا و دراوەکان بەیەکجاری دەگۆڕێت بۆ بەکارهێنەرانی کورد.
dinarview.com ئەپی دینارڤیو نرخی کریپتۆ و دراوەکان و پشکەکان و کاڵاکانت نیشان دەدات

ئەمانە بەشێکن لە تایبەتمەندی و بەشەکانی ئەپەکەی ئێستا بەردەستە بۆ ئێوە:

 

١. کریپتۆ:
بۆ یەکەمجار ئەپێک بە زمانی کوردی هەموو چارت و داتاکانی سەبارەت بە بازاڕی کریپتۆ بەدەست کردووە تاوەکو بەکارهێنەر بتوانێ شارەزایی تەواوی هەبێ لەسەر بازاڕەکە و موڵکە دیجیتاڵییەکان. لەئێستادا ٢٠٠ دراو هەیە و بەم زووانە ژمارەکە زیاد دەکەین بۆ ٥٠٠ دراوی سەرەکی بە پێناسەی کوردی و داتای دروست.

 

ئەپی دینارڤیو داونلۆد بکە

 

٢. دیناری عێراقی و دراوەکان:
ئەپی دینارڤیو راستەوخۆ نرخی دیناری عێراقی لە بۆرسە و بازاڕەکانی هەرێم و عێراق نیشاندەدات بەبێ هیچ دواکەوتنێک. لە هەمانکاتدا، بەکارهێنەران دەتوانن نرخی دۆلار و دینار ئالوگۆڕ بکەن بە زیاتر لە ١٠ دراوی دیکە وە بە هەمان بەرانبەر کریپتۆ. بەم زووانە گۆڕینی دراوەکانی دیکە بەرامبەر دینارو دۆلاریش زیاد دەکەین و نرخی بازاڕی ئازاد بۆ لیرەی تورکی و تیمەنی ئێرانی بەردەست دەبێت.

 

٣. زێر و نەوت و کاڵاکان:
راستەوخۆ نرخی زێر و زیوو و کاڵاکانی بازاڕە جیهانییەکان بزانە. بە هەمان شێوە نرخی نەوت و گازی سروشتی و چەند کاڵای دیکە. بەم زووانە لاپەڕەی تایبەت بە هەموو ئەم بابەتانە بەردەست دەبن و تێیدا نرخی زێر بەمسقاڵ و عەیاری جیاواز بەردەست دەبێت لەگەڵ چەند تابەتمەندی دیکە.

 

٤. پشکی کۆمپانیاکان:
بە هەمان شێوە لەڕێگەی ئەم ئەپەوە دەتوانی چاودێری بۆرسەی جیهانی پشکی کۆمپانیاکان بیت وەکو تێسلا و ئەپڵ و مایکرۆسۆفت و نزیکەی ١٠٠ کۆمپانیای دیکە. لە ئەپدەیتی داهاتوودا پێناسەی کورتی هەموو کۆمپانیاکان و زانیاری گرنگ لەسەر رێژەی پشک و سەرمایەکانیان بەردەست دەبێ لە لاپەڕەی تایبەت بە هەر پشکێک لەگەڵ چارت و ئاڵوگۆڕی نرخ.

 

٥. بە سێ زمان بەردەستە:
هەموو داتاکان بە هەر سێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بەردەستن بۆ بەکارهێنەران لەهەر کوێیەک بن.

 

ئەپی دینارڤیو داونلۆد بکە

 

چاوەڕێین ئێوە ئەپەکە تاقی بکەنەوە و ڕای خۆتانمان پێ بڵێن!
تکایە پشتگیریمان بکەن بە ناردنی بۆ هاوڕێیانت.