kewçêrê 5, 2023

پێنج ڕێگا بۆ کڕینی USDT لە کوردستان

تێزەر گەورەترین ستەیبڵ کۆینە لە بازاڕی کریپتۆدا، بە کڕینی تێزەر - یو ئێس دیتی لە کوردستان دەتوانیت بە ئاسانی دەستت بگات بە هەموو خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی کریپتۆ.
Buying USDT in Iraq Guide پێنج ڕیگا بۆ کرینی USDT لە کوردستان

١. کڕین و فرۆشتنی USDT لە ڕێگەی کوردکۆین

 

ئەگەر دەتەوێت کریپتۆ لە هەولێر، بەغدا، دهۆک یان هەر شارێکی تری کوردستان و عێراق بکڕیت، دەتوانیت سوود لە خزمەتگوزاری کوردکۆین وەربگریت. کوردکۆین کۆمپانیایەکی کوردیە کە مامەڵە لە ئاڵوگۆڕی دراوی کریپتۆ دەکات بۆ کاش و توانای کڕین و فرۆشتنی هەر بڕەیەک لە USDT هەیە لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە. بەکاربەران دەتوانن کریپتۆ بکرن لە ڕێگەی کاش لە رێگەی ئۆفیسەکانی کۆمپانیا لە هەموو شارەکان یان لە ڕێگەی حەواڵەی پارە بۆ کۆمپانیا یان لە ڕێی پارەدانی مۆبایل وەک FIB، Fastlink یان Zaincash. کوردکۆین بە یەکێک لە متمانەپێکراوترین ڕیگاکان هەژمار دەکرێت بۆ کرینی کریپتۆ لە عێراق و کوردستان بەو پێیەی کۆمپانیاکە تۆمارکراوە و مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە کریپتۆ لە ناوچەکەدا.

كوردکۆین زیاتر لە ٧ ساڵە لە کاردایە و زیاتر لە ١٠ هەزار کڕیاری هەیە لە سەرانسەری عێراق و دەرەوەی وڵات. کوردکۆین تۆڕێکی گەورەی بریکاری ئاڵوگۆڕی کریپتۆی هەیەلە هەموو شارەکان، کۆمپانیاکە جیاوازە لە خزمەتگوزارییەکانی تری ئاڵوگۆڕی کریپتۆ بەو پێیەی ئۆفیسی تۆمارکراوی هەیە و کریاران دەتوانن سەردانی بکەن و کریپتۆ بکڕن یان بیفرۆشن لە ژینگەیەکی سەلامەتدا، کوردکۆین هەروەها شانازی بە ئاستێکی بەرزی پابەندبوون دەکات بەو ڕێسایەی کە لەلایەن حکومەتەوە دانراوە لەگەڵ پێویستی دابینکردنی ناسنامەی حکومەت و وردەکارییەکانی KYC دڵنیابوون لە کڕیاران لە یاسایی بوونی مامەڵەکانیان.

پرۆسەیەکی سادە بۆ کرینی USDT

١. پەیوەندی بە تیمی کوردکۆین بکە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە (٠٧٥٠٩٩٠٣٠٠٠ یان ٠٧٥٠٩٩٠٤٠٠٠) یان لە ڕێگەی واتسئەپەوە.

٢. ناو و شارەکەت و وێنەیەکی ناسنامەیەکی حکومی وەک پاسپۆرت یان مۆڵەتی نیشتەجێبوون و ناونیشانی جزدانی کریپتۆکەت بۆ تیمەکە بنێرە (پاشان تیمەکە هەنگاو بە هەنگاو ڕێنماییت دەکات لە پرۆسەکەدا).

٣. تیمی کوردکۆین ئاڕاستەت دەکات بۆ نزیکترین بریکاری کوردکۆین بۆ دانانی پارەکەت و کریپتۆ دەنێردرێت بۆ ئەدرێسی کریپتۆکەت.

٤. ئەگەر تۆ USDT دەفرۆشیت تیمەکە ئەدرێسی کوردکۆینت بۆ دەنێرێت بۆ ناردنی USDT و ناونیشانی نزیکترین بریکار پێدەدات بۆوەرگرتنی کاش.

بۆ ئەو کریارانەی مامەڵەی ئۆنلاینیان پێ باشترە، تیمی کوردکۆین پارەدانی مۆبایل وەک FIB، Zaincash یان Fastlink دابین دەکات بۆ ناردنی پارە و هەر کە کریار پشتڕاستکردنەوەی ناردنی پارەکەی نارد، ئەو بڕی هاوتای کریپتۆ نۆ ئەدرێسی کریپتۆکەی دەنێردرێت.

پابەندبوونی کوردکۆین بە ئەزموونێکی سەلامەت و پارێزراو و متمانەپێکراو بۆ هەر مامەڵەیەکی کڕین یان فرۆشتن، ئاسانکاری دەکات بۆ هەر کەسێک لە عێراق، کوردستان، هەولێر، بەغدا، یان هەر شوێنێکی دیکەی بۆ کڕین و فرۆشتنی USDT.

٢. لە ڕێگای تاک بۆ تاک

 

پلاتفۆرمی تاک بۆ تاک (P2P) وەک OKX و Binance P2P بژاردەیەکی خێرا بۆ کڕین یان فرۆشتنی کریپتۆ دابین دەکەن. بەڵام گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزاریانە لایەنی خراپی لەگەڵدایە و ڕەنگە هەمیشە گونجاو نەبێت.

پێش ئەوەی بەکارهێنەران لە ڕێگەی پلاتفۆرمی P2P هەر مامەڵەیەکی کریپتۆ بکەن، پێویستە خۆیان بە مەترسییەکانی پەیوەست بەوەوە ئاشنا بکەن و ڕێوشوێنی سەلامەتی گونجاو بگرنەبەر. گرنگە لەکاتی کڕین یان فرۆشتن لەسەر پلاتفۆرمی P2P وریا بیت، چونکە لەوانەیە فێڵێکی هەبێت کە ببێتە هۆی زیانێکی دارایی و ناتوانیت پارەکەت وەربگریتەوە کاتێک فێڵت لێکرا

چۆنیەتی کڕینی USDT لەگەڵ OKX

بۆ بەدەستهێنانی USDT بە کرێدت کارتی خۆت، دوای تۆمارکردن و پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەکەت، بچۆ بۆ بەشی “Buy Crypto”. ئەو بڕە پارە بنووسە کە بەنیازی خەرج بکەیت، و مامەڵەکە کۆتایی پێبهێنە بە بەکارهێنانی کرێدت کارت بۆ پارەدان.

چۆنیەتی کڕینی USDT بە Binance P2P

لە ناو Binance بگەرێ بەدوای بەشی P2P لەم بەشە ناوی فرؤشیارەکانت بۆ دەردەکەوێت بگەرێ تا فرۆشیارێک دەدۆزیتەوە کە مەرج و ڕێساکانی لەگەڵ پێداویستییەکانتان بگونجێت. کاتێک کە تۆ فەرمانی P2P دەستپێدەکەیت، Binance بە شێوەی escrow کریپتۆکە هەڵدەگرێت تا پارەدان بە فرۆشیار، شێوازی پارەدانی پێشنیارکراوی بەکاربهێنە کە لە لاپەڕەی داواکارییەکەدا دەردەکەوێت. کاتێک پارەکەت نارد، بە کلیک کردن لەسەر “Transferred, notify seller”، فرۆشیار پارەکە پشتڕاست دەکاتەوە و USDT دەچێتە سەر حیسابەکەت.

٣. گروپی تێلێگرام یان فەیسبووک

 

گروپی خۆمـالی تێلێگرام یان فەیسبووک ڕێگەیەکی باش پێشکەش دەکەن بۆ کڕین و فرۆشتنی USDT بەبێ پێویستی بە ناوەندێک. ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کەسێک بدۆزنەوە و ڕاستەوخۆ بازرگانی لەگەڵ بکەن، زۆر جار بە عمولەی کەمتر لەوەی لە برۆکەرەکان بەدەستی دێنن.

بەڵام ئەوەی ئەم ڕیگایەی زۆر ئاسان دەکات، لە هەمان مەترسیداریشی دەکات. بەو پێیەی زۆرجار ئەم گروپانە کەسەکانیان نەناسراون، هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ دڵنیابوون لەو کەسەی کە مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت، هەروەها مەترسییەکی زۆر هەیە بۆ فێڵکردن. زۆربەی ئەم مامەڵانەی لەم ڕێگەیە دەکرێت ڕووبەڕوو ئەنجام دەدرێن و ئەمەش بەکارهێنەر دەخاتە مەترسی سکامەرەکانوە بە تایبەت کە مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیا تۆمارکراوەکان ناکەن بەڵکو مامەڵە لەگەڵ بەکارهێنەران دەکەن کە ناوی ساختەیان هەیە لە سۆشیال میدیا.

٤. برۆکەری سەربەخۆ

 

زۆرجارکەسانێک هەن کە وەک برۆکەر کار دەکەن و کە خزمەتگوزاری خۆیان پێشکەش دەکەن بۆ کڕین و فرۆشتنی دراوی کریپتۆ، وەکو USDT. ئەم برۆکەرانە بەزۆری عمولەیان زیاترە لە شێوازەکانی تری کرین و فرۆشتن و مەترسیدارترن چونکە ڕێکخراو نین و بەکارهێنەر دەخاتە مەترسی لەدەستدانی پارەکەی ئەگەر مامەڵە لەگەڵ برۆکەرێکی خراپدا بکات.

ئەوان هاوشێوەی گروپەکانی تێلێگرام بەو پێیەی پابەند نین بە ڕێساکانەوە یان هیچ ڕێوشوێنێکی ئەمنییان نییە، بۆیە نرخێکی باش پێشکەش ناکەن و هەمیشە بەردەست نین.

٥. بەکارهێنانی ماستەرکارد و شێوازی پارەدانی ئۆنلاین

 

بۆ بەکارهێنانی ئەم شێوازە پێویستە بەکارهێنەر ڤیزە یان ماستەرکارتی هەبێت بۆ ئەوەی پارە بدات. زۆرێک لە ئیکسچەینجەکان ئەم خزمەتگوزارییە پێشکەش دەکەن، بەڵام بڵاوترین رێگا رێگای Moonpayەیە کە لە لایەن زۆرێک لە ئیکسچەینجەکان بەکاردێت وەک OKX و Binance.

لایەنی باشی ئەم شێوازە ئەوەیە کە بەکارهێنانی زۆر ئاسانە و تەنها پێویستە بەکارهێنەر وردەکاری کارتەکەی بخاتە ناوەوە بۆ وەرگرتنی USDT.

بەشێک لە ئیکسچەینجە نێودەوڵەتییەکان کارتی عێراقی وەرناگرن بەهۆی خستنە لیستی ڕەشی دارایی بانکەکان و کۆت و بەندەکانی ئەم دواییەی بانکی ناوەندی عێراق و گەنجینەی ئەمەریکا کە ڕێگری لە دامەزراوەکانی بانکەکانی عێراق دەکەن مامەلە لەگەڵ چەندین ئێکسچەینجدا بکەن. لە ئەنجامدا بەکارهێنانی ماستەرکارد یان شێوازەکانی تری پارەدانی ئۆنلاین ڕەنگە گونجاوترین بژاردە نەبێت بۆ ئەوانەی دەیانەوێت USDT لە عێراق بکڕن.

جگە لەوەش، ڕەنگە پارەی زیاتر وەربگیرێت بۆ داپۆشینی ئەو مەترسیانەی پەیوەستن بە پرۆسێسکردنی پارەدان لە عێراقدا. لە کۆتاییدا ڕەنگە ئەم شێوازانەی پارەدان هەڵبژاردەیەکی گونجاو نەبن بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت کریپتۆ لە عێراق بکڕن.