kewçêrê 26, 2023

هەفتەنامەی خواریزمی ژمارە ١٦: هەواڵی هەفتانەی کریپتۆ و بلۆکچەین

هەفتەنامەی خوارزمی بەشی ١٦

بەخێربێن بۆ ژمارە ١٦ی هەفتەنامەی خواریزمی کە کوردکۆین تیایدا نوێترین و گرنگترین هەواڵ و زانیارییەکانی کریپتۆ و بلۆکچەینتان دەخاتە بەردەست بە شێوەیەکی کورتکراوە.

ئامانجی ئەم هەفتەنامەیە ئەوەیە کە هەواڵ و زانیارییەکانی هەفتەکە بۆ ئێوە کورت بکاتەوە تابتوانن بیخوێننەوە لە کەمتر لە ٥ خولەک دا. لە هەمانکاتدا، خواریزمی دەیەوێ ببێتە سەرچاوەی فێربوون و زیاتر ئاشنابوون بە زۆر بابەتی گرنگ، کە تیمی کوردکۆین لێرەوە رێبەر و شیکاری و فێرکاری بەسوود بڵاودەکاتەوە

پوختەی دۆخی بازاڕ

 

بازاڕی کریپتۆ لەم هەفتەیەدا گەشبینیەکی زۆری بەخۆیەوە بینی، بازاڕی کریپتۆی جیهانی گەیشتە 1.25T دۆلار، لەکاتێکدا هەفتەی ڕابردوو 1.09T دۆلار بوو. ئەم گەشبینییە بەهۆی هەواڵی دانانی spot ETFی کۆمپانیای Blackrock لە وێبسایتی Depository Trust and Clearing Corporation (DTCC) لە ژێر تیکەری iShares.
بیتکۆین (BTC) پێشەنگی بەرزبوونەوەی گرتووە و نرخەکەی بە ڕێژەی 19.47% بەرزبووەتەوە. هەروەها Ethereum (ETH) بەڕێژەی 13.73% نرخی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە. قازانجەکانی دیکەی بەرچاو بریتین لە XRP کە بە ڕێژەی 12.59% بەرزبووەتەوە، Solana کە بە ڕێژەی 31.76% بەرزبووەتەوە و Chainlink کە بە ڕێژەی 54.63% بەرزبووەتەوە.
پێوەرەکانی ترس و تەماح کە هەستی وەبەرهێنەران دەپێوێت، لە ئێستادا لە پلەی ٧١دایە کە لە ناوچەی “تەماح”دایە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە وەبەرهێنەران بە گەشبنی لە بازاڕی کریپتۆدا دەڕوانن.

 

گرنگترین سەردێرەکان

 

بیتکۆین بەرزترین ئاستی لە ماوەی 16 مانگدا تۆمارکرد لەگەڵ بەردەوامبوونی ئامادەکارییەکانی Blackrock بۆ Spot ETFی بتکۆین

نرخی بیتکۆین ڕۆژی دووشەممە گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی ١٦ مانگدا بۆ٣٥ هەزار دۆلار، لەکاتێکدا کۆمپانیای زەبەلاحی Blackrock هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ ئامادەکاری بۆ خستنەبازاڕی سندوقێکی بازرگانی بە ئاڵوگۆڕی بیتکۆین (ETF).
لە کاتێکدا کە Spot ETFی کۆمپانیای Blackrock هێشتا لەژێر بەدواداچونی (SEC)دایە، شیکارانی کریپتۆ و کەسانی شارەزای بازاڕ پێشبینی دەکەن ئەم هەنگاوەی Blackrock لەوانەیە ٢٠٠ ملیار دۆلار بهێنێتە بازاڕەوە.

 

کۆمپانیای پێترۆچاینا بازرگانی نەوت دەکات بە یوانی دیجیتاڵی: هەنگاوێکی گرنگ بۆ دراوی دیجیتالی

کۆمپانیای پێترۆچینا کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی نەوتی جیهانە، یەکەمین بازرگانی نێودەوڵەتی نەوتی خاو بە بەکارهێنانی دراوی دیجیتاڵی بانکی ناوەندی چین (CBDC) یوانی دیجیتالی، تەواو کرد. ئەمەش ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ دراوی دیجیتاڵی بانکە ناوەندیەکان، کە کاریگەری دوور مەودای لەسەر بازاڕی نێودەوڵەتی نەوتی هەیە.

ئەم گرێبەستە کە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجامدرا، پێترۆچینا یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە فرۆشیارێکی ئاشکرا نەکراو کری بە بەکارهێنانی یوان دیجیتاڵ لە بۆرسەی نەوت و غازی سروشتی شەنگەهای (SHPGX). بەهای تەواوی مامەڵەکە تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە.

 

هەواڵەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست

 

تەنها لە ١٠ رۆژدا ئیسرایل زیاتر لە ١٨٠،٠٠٠ دۆلار کۆمەکی لە ڕێی کریپتۆە کۆکردۆتەوە

دەستپێشخەری Crypto Aid Israel لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ١٨٥ هەزار دۆلار کۆدەکاتەوە، کە هەوڵێکی هاوبەشە لە نێوان ئەندامانی کۆمەڵگەی وێب٣ی ئیسرائیلی و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان، لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا زیاتر لە ١٨٥ هەزار دۆلاری کۆکردۆتەوە و هاوکارییەکانی بەسەر چەندین ڕێکخراوی مرۆیی دابەشکردوە. دەستپێشخەرییەکە بە دوو خول هاوکارییەکانی دابەشکرد، هەروەها نزیکەی ٢٠٠ هەزار شیکل (٥٠ هەزار دۆلار)ی بۆ ڕێکخراوە ناحکومییە جیاوازەکان دابینکردووە.

راس ئەلخەیمە ناوچەی ئازادی نوێی بۆ سەروەت و سامانی دیجیتاڵی و Web3 و AI دروستدەکات، بە ئامانجی هەمەچەشنکردنی ئابووری ئیمارەتەکە

ڕاس ئەلخەیمە کە یەکێکە لە حەوت میرنشینی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ناوچەیەکی ئازادی نوێی تایبەت بە سەروەت و سامانی دیجیتاڵی Web3 و AI دروستکرد. بە ناوی The RAK Digital Assets Oasis (RAK DAO) بۆ پشتگیریکردن لەو کۆمپانیانەی کە کار لە تەکنەلۆژیا پێشەنگەکان دەکەن، وەک Metaverse، Blockchain، Utility token NFT، و ڕێکخراوە سەربەخۆکانی نامەرکەزیەکان (DAOs).

 

هەواڵی دیکە

 

تێسلا هێشتا 275 ملیۆن دۆلاری لە بیتکۆین بەدەستەوەیە، سەرەڕای گۆڕانکارییەکی دیار لە ڕای ئیلۆن ماسک بەرامبەر بتکۆین

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی داهاتی چارەکی تێسلا هێشتا ٩٧٢٠ بیتکۆینی لەبەردەستدایە کە بەهای نزیکەی ٢٧٥ ملیۆن دۆلارە. ئەمە سەرەڕای گۆڕانی ڕواڵەتی ماسک سەبارەت بە بیتکۆین لە ساڵی ٢٠٢١، کاتێک زۆربەی پشکەکانی بیتکۆینی تێسلا فرۆشت بەهۆی نیگەرانییەکانی لە کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگە. تا ئێستا ڕوون نییە کە ئایا بەردەوامی تێسلا لە دەستبەسەرداگرتنی بیتکۆین دەگەڕێتەوە بۆ قەناعەتێک سەبارەت بە بەهاکەی یان خواستی خۆی بۆ دوورکەوتنەوە لە زیانەکانی زیاتر. بەڵام ئەم هەواڵە لەلایەن کۆمەڵگەی کریپتۆوە پێشوازی لێکرا، چونکە ئەوە پیشان دەدات کە تێسلا ڕەنگە لە داهاتوودا کراوە بێت بۆ دەستپێکردنەوەی پارەدان بە بیتکۆین.

کۆمپانیای باینانس لە مانگی ڕەشەمێ کارتی بانکی ڤیزە لە  ئەوروپا دادەخات

کۆمپانیای Binance کە گەورەترین ئاڵوگۆڕی دراوی کریپتۆیە لە جیهاندا، لە ٢٠ی ڕەشەمێ خزمەتگوزارییەکانی ڤیزە کارتی لە ناوچەی ئابووری ئەوروپا (EEA) دادەخات، کۆمپانیای دەرهێنەری کارتی کۆمپانیاکە بەناوی Contis Financial Services بڕیاریدا دەرکردنی کارتەکە ڕابگرێت. کارتی بانکی ڤیزەی باینانس ڕێگەی بە بەکارهێنەران دەدا کە کریپتۆ لە ئەکاونتەکانی باینانسدا بگۆڕن بۆ دراوی ناوخۆیی و بەکاریبهێنن بۆ پارەدان بە فرۆشگاکان و وێبسایتەکان.

SEC سکاڵای یاسایی لە دژی بەڕێوەبەرانی ڕیپڵ لابرد

SEC داوای یاسایی خۆی لە دژی براد گارلینگهاوس بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕیپڵ و کریس لارسن هاودامەزرێنەری کۆمپانیاکە هەڵوەشاندەوە. ئەم هەنگاوە دوای سەرکەوتنی کۆمپانیای ڕیپڵ دێت لە مانگی رەزبەر(مانگی حەوت) کاتێک دادوەرێک بڕیاریدا کە فرۆشتنی XRP لە ئاڵوگۆڕە گشتیەکاندا بە Securiy هەژمار ناکرێت. ئەم بریارە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ ڕیپڵ و پیشەسازی دراوی کریپتۆ، و دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت لەسەر مشتومڕی حکومی بەردەوام لەسەر سەروەت و سامانی کریپتۆ. هەروەها پێشنیاری ئەوە دەکات کە ڕەنگە SEC دووبارە بیر لە شێوازی خۆی بکاتەوە بۆ جێبەجێکردنی یاساکانی لە جیهانی کریپتۆ.

 

USDT و کریپتۆ بکڕە و بفرۆشە

 

کوردکۆین خێراترین و سەلامەتترین ڕێگایە بۆ کڕین و ئاڵوگۆڕی USDT و سەروەت و سامانی دیجیتاڵی دیکە لە عێراق. پەیوەندیمان پێوە بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی 07509903000 بۆ دەستپێکردن، و ئەندامێکی تیمەکەمان یارمەتیتان دەدات بۆ تەواوکردنی مامەلەکەتان.