kewçêrê 9, 2023

هەفتەنامەی خواریزمی ژمارە ١٤: هەواڵی هەفتانەی کریپتۆ و بلۆکچەین

هەفتەنامەی ئەلخواریزمی 14 هەفتەنامەی خواریزمی ژمارە ١٤: هەواڵی هەفتانەی کریپتۆ و بلۆکچەین

هەفتەنامەی خواڕیزمی بۆ هەواڵی کریپتۆ و بڵۆکچەین لەلایەن کوردکۆینەوە ئامادە دەکرێت و هەموو هەفتەیەک نوێترین هەواڵ و زانیاری و بابەتی شیکاری و فێرکاری سەبارەت بە کریپتۆ و بلۆکچەین دەخاتە بەردەستی خوێنەران.

ئامانجی ئەم هەفتەنامەیە ئەوەیە کە هەواڵ و زانیارییەکانی هەفتەکە بۆ ئێوە کورت بکاتەوە تابتوانن بیخوێننەوە لە کەمتر لە ٥ خولەک دا. لە هەمانکاتدا، خواریزمی دەیەوێ ببێتە سەرچاوەی فێربوون و زیاتر ئاشنابوون بە زۆر بابەتی گرنگ، کە تیمی کوردکۆین لێرەوە رێبەر و شیکاری و فێرکاری بەسوود بڵاودەکاتەوە.

ئەم هەفتەنامەیە تائێستا بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە تاوەکو ژمارە ١٤ی بڵاوکراوەکە، وە لەم هەفتەیەوە بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی بڵاودەکرێتەوە، کەواتە بە هەمانشێوە، بڵاوکراوە کوردیەکەی بە ژمارە ١٤ دەست پێدەکات. شایەنی باسە کە هەفتەنامەکە بە زمانی ئینگلیزی زیاتر لە ٢٠٠٠ سەبسکرایبەری هەیە.

پوختەی دۆخی بازاڕ

بازاڕی کریپتۆ لەم هەفتەیەدا هەندێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، هەندێک لە چاودێران ئەم جوڵەیەیان گەڕاندەوە بۆ دیاردەیەک بەناوی ئەپتۆبەر کە بە دیاردەیەک دەگوتری کە کە هەموو ساڵێک لە مانگی ١٠ (ئۆکتۆبەر) بازاڕی کریتپۆ بەرزدەبێتەوە. کۆی سەرمایەی بازاڕی کریپتۆ لە کۆتایی هەفتەی رابردوو ١ ترلیۆن و ٩٠ ملیۆن دۆلاربوو. بیتکۆین، کە گەورەترین دراوی کریپتۆیە بەپێی سەرمایەی بازاڕ، لەم هەفتەیەدا بە ڕێژەی 5% بەرزبووەتەوە.بە هەمان شێوە، ئیتیریەم، کە دووەم گەورەترین دراوی کریپتۆیە، بە ڕێژەی 1.26% بەرزبووەتەوە. بەڵام زۆرترین بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئەم هەفتەیە سۆلانا بوو کە بە ڕێژەی 20.42% بەرزبووەتەوە. شایەنی باسە، پێوەرەکانی ترس و تەماح کە هەستی وەبەرهێنەران دەپێوێت، لە ئێستادا لە پلەی ٤٥دایە کە لە ناوچەی “بێلایەن”دایە.

گرنگترین سەردێرەکان

ڕیپڵ دووبارە لە دادگا سەرکەوتنی بەدەستهێنا لەکاتێکدا دادوەر تانەکەی SEC ڕەتدەکاتەوە

ڕیپڵ سەرکەوتنێکی دیکەی بەدەستهێنا لە شەڕی یاسایی لەگەڵ SEC، دادوەرێکی ئەمریکی داواکارییەکەی SEC بۆ تانەدان لە بەشێک لە بڕیارێکی ئەم دواییەی ڕەتکردەوە. لە بڕیارەکەدا دەرکەوتووە کە بەشێک لە فرۆشتنەکانی XRP ی کۆمپانیای ڕیپڵ بە پشکی دارایی لە قەڵەکم ناردێن، ئەمەش سەرکەوتنێکی بەرچاوە بۆ دراوی کریپتۆ بە گشتی.

ئیلۆن ماسک ڕەخنە لە دراوی بانکی دەگرێت دەڵێت دراوی بانکی “فێڵە”

ئیلۆن ماسک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا لە تویتەر، دراوی بانکی، واتە پارەی ئاسایی وەکو کاش، بە “فێڵ” ناوبرد. ئەم لێدوانەی ماسک لە کاتێکدایە کە بانکە ناوەندییەکان لە سەرانسەری جیهاندا بە ڕێژەیەکی بێ وێنە پارە چاپ دەکەن، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی لەبارەی هەڵاوسان و کەمبوونەوەی بەهای دراوە بانکی.

هەواڵی عێراقی

ڕاکێشانی دۆلار بەردەوام دەبێت دوای ٢٠٢٤ بە پێی بانکی ناوەندی عێراق

لە بەیاننامەیەکدا بانکی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، کە گەرەنتی راکێشانی دۆلار دەکات و ئەو هاووڵاتیانەی پارەکانیان بە دۆلار لە بانکێکی عێراقی داناوە، مافی سروشتی خۆیانە ئەو بڕە پارەیە بە شێوەی نەختینە و بە دۆلاری ئەمریکی وەربگرن. هەروەها بانکی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانییەکەدا هیچ ئاماژەیەک بەو پێشبینیانە نەکراوە کە نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بگاتە 1700، هەروەها بانکی ناوەندیش ئامرازی تایبەتی خۆی هەیە کە بەکاریدەهێنێت بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی نێوان نرخی بازار و نرخی بانکی ناوەندی.

سەردێرەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئێستا درهەمی ئیماراتی بەشێوەی ستەیبڵکۆین بەردەستە لە یونیسواپ و پانکەیکسواپ

ئێستا درهەمی ئیماراتی بەشێوەی ستەیبڵکۆین بەردەستە بە ناوی DRAM کە لە ئیمارات لەلایەن توێژینەوەی تەکنەلۆژیای دابەشکراو (DTR)ەوە خرایە بازاڕەوە. DRAM تۆکنێکی Ethereum ERC-20 یە کە لەلایەن Dram Trust کە بنکەکەی لە هۆنگ کۆنگە دەرچووە، و پشتگیری دەکرێت بە یەدەگی درهەمی ئیماراتی کە لەلایەن دامەزراوە داراییەکانەوە لەبەردەستدایە.

هەواڵی دیکە

باینانس یارمەتی دەسەڵاتدارانی تایلەند دەدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی سکامێکی کریپتۆ بە بڕی ٢٧٧ ملیۆن دۆلار

کۆمپانیای Binance کە گەورەترین ئیکسچەینجی کریپتۆیە لە جیهاندا، یارمەتی دەسەڵاتدارانی تایلەندی داوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سکامێکی گەورەی کریپتۆ کە زیاتر لە ٢٧٧ ملیۆن دۆلاری لە خەلکی لە سەرانسەری تایلەند وەرگرتووە. ئەم سکامە کە بە “سکامی قەسابی بەراز” ناسراوە، بریتی بووە لە سکامەرەکان بە وریاییەوە متمانەی قوربانییەکانیان بەدەستهێناوە پێش ئەوەی فێڵیان لێبکەن لە پارەکانیان.

یاسایەکی نوێ داوا لە بانکەکان دەکات کە قەبارەی هەڵگرتنی کریپتۆیەکانیان ئاشکرا بکەن

ئەو بانکانەی کە بەرکەوتەی دراوی کریپتۆیان هەیە، دەبێت قەبارەی پۆرتفۆلیۆی کریپتۆکانیان ئاشکرا بکەن بەپێی پلانێکی نوێ کە لەلایەن لیژنەی چاودێری بانکی Basel پێشنیار کراوە. ئامانجی ئەم هەنگاوە زیادکردنی شەفافیەت و کەمکردنەوەی بری Shitcoin کە ڕێکخەران پێیان وایە بەشێکی هۆکارەکەی ئەو بانگەشەیە لەناکاوە بووە.

USDT و کریپتۆ بکڕە و بفرۆشە

کوردکۆین کە یەکەم و متمانەپێکراوترین ئیکسچەینجی کریپتۆیە لە عێراق، کڕین و بازرگانیکردن بە USDT و دراوی دیجیتاڵی ئاسان دەکات. بۆ دەستپێکردن، پەیوەندیمان پێوە بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی 07509903000، ئەندامێکی ستافەکەمان لە هەموو قۆناغێکی پرۆسەکەدا یارمەتیتان دەدات.