ئاول تایم لۆو (ATL)
کورتکراوەی (نزمترینی هەموو کات)ە، کە مەبەست لێی نزمترین نرخی هەر پشکێک یان دراوێک کە پێی گەیشتووە. پێناسەی تەواو باگ هۆڵدەر (Bag Holder)
بازرگان یان وەبەرهێنەرێکی دراوی دیجیتاڵییە کە بڕێکی زۆر دراوی دیجیتاڵی هەیە نرخیان بە ڕێژەیەکی زۆر دابەزیوە و ناتوانرێ بفرۆشرێنەوە بە بازاڕ بە نرخێکی گونجاو. پێناسەی تەواو کۆنفیرمەیشن (Confirmation)
پشتڕاستکردنەوەی مامەڵەیەک یان زنجیرەیەک لە مامەڵە. لە بلۆکچەینی بیتکۆیندا، هەر ترانزاکشنێک دەبێت لەلایەن شەش نۆدی سەربەخۆوە پشتڕاست بکرێتەوە تاوەکو وەک کردارێکی ڕاست دابنرێت. پێناسەی تەواو کریپتۆکۆرەنسی (Cryptocurrency)
بەهەموو ئەو دراوە دیجیتاڵیانە دەوترێت کە بەشێوەی کریپتۆگرافی و لەسەر سیستمی بلۆکچەین بە شێوەی تاک بۆ تاک کاردەکەن. پێناسەی تەواو فۆسێت (Faucet)
بەو ماڵپەڕانە دەگوترێ کە بڕێک دراوی دیجیتاڵی دەبەخشنەوە لە بەرامبەر سەردانکردنی یان ئەنجامدانی ڕاپرسیەک. پێناسەی تەواو فۆمۆ (FOMO)
کورتکراوەی (ترسی دابڕان)ە. بەگشتی بەو هێزی لێخوڕینە دادەنرێ کە لە پشت هەڵکشانی بازاڕەوەیە. پێناسەی تەواو هاڵڤینگ (Halving)
ڕوداوێکە کاتێک کۆی ڕێژەی پێدانی پاداشت بۆ ماینکردنی هەر بلۆکێک دەبێتە نیوە، بۆ نمونە هالڤینی بیتکۆین چوار ساڵ جارێک ڕوودەدات. پێناسەی تەواو دەرهێنەر
نۆد یان بەڕێوەبەری نۆدی کە بەشداری لە پرۆسەی هاندەرانەی دەرهێنانی بیتکۆین و پاراستنی تۆڕەکەی دەکات. پێناسەی تەواو