تایبەتمەندێتی بەرواری نوێکردنەوە: مانگی ١٠ی ٢٠٢٣
پێشەکی

ئێمە پابەندین بە پاراستنی تایبەتمەندی و زانیاری کەسی تۆ. لێرەدا چۆنیەتی کۆکردنەوە و بەکارهێنان و پاراستنی ئەو زانیارییانەی کە دەیدەت بە ئێمە دەخەینەڕوو. بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکەمان، بەم رێکارانە رازیت کە لێرەدا باسکراون.

ئەو زانیارییانەی کۆی دەکەینەوە

  ١. زانیاری ناسینی بەکارهێنەر: بۆ پابەندی بە یاساو رێکارەکانی ئاسایشی سەکۆیەکەمان، ئێمە زانیاری کەسی سەبارەت بە بەکارهێنەران کۆدەکەینەوە کە بە KYCناسراوە، وە ئەم زانیارییانە بریتین لە:

– ناسنامەی حکوومی

 -وێنەیەکی سێلفی بەکارهێنەر

– ژمارە تەلەفۆن

– شار و وڵاتی نیشتەجێبوون

– سەرچاوەی پارەی بەکارهاتوو

– مەبەستی مامەڵەی کریپتۆ

٢. زانیاری هەژمار: ئێمە زانیاری دیکەی پەیوەست بە هەژمارەکەت لای خۆمان هەڵدەگرین وەکو ئیمەیڵ و پاسوۆرد و زانیاری دیکە کە پێویستە بۆ چوونەژوورەوە لە هەژماری خۆت.

٣. زانیاری مامەڵەکان: زانیاری لەسەر مامەڵەکانی کریپتۆی سەر سەکۆیەکەمان کۆدەکەینەوە، کە مێژووی مامەڵەکان وئەدرێسی واڵێتەکانیش دەگرێتەوە.

٤. پەیوەندی: لەوانەیە کە زانیاری پەیوەندی تۆ لەگەڵ ئێمە هەڵبگرین، کە دەکرێ پەیوەندی تەلەفۆنی بێ، نامە، چات، یاخود ئیمەیڵ.
٥. زانیاری لەسەر ئامێرەکەت: لەوانەیە هەندێک زانیاری دیکەی پەیوەست بە ئامێری کۆمپیوتەر یان تەلەفۆنەکەتەوە کۆبکەینەوە وەکو ئایپی ئەدرێس و جۆری براوسەر و سیستەمی بەکاربەر و چۆنیەتی بەکارهێنانی سەکۆکەی ئێمە.

چۆن زانیارییەکانت بەکاردێن

ئێمە ئەو زانیارییانەی کۆی دکەینەوە بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوەیە:

دڵنیابوونەوە لە ناسنامەی بەکارهێنەر: بۆ ئەوەی دڵنیابین کە تۆ کێیت و لەڕووی یاساییەوە پارێزراوبین.

بەڕێوەبردنی هەژمار: تاوەکو هەژمارەکەت بۆ دروست بکەین و بەڕێوەی ببەین.

جێبەجێکردنی مامەڵەکان: بۆ ئەوەی مامەڵەی کریپتۆ بۆ تۆ جێبەجێ بکەین و خزمەتگوزارییەکانمان بەکار بهێنیت.

پەیوەندی: بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندیت پێوەبکەین سەبارەت بە هەژمارەکەت، یاخود مامەڵە کانت، یاخود هەر کارێکی دیکەی پەیوەست بەتۆوە.

ئاسايش: بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی سەکۆیەکەی کوردکۆین و پاراستنی بەکارهێنەران لە ساختەکاری و تاوان.

ناردنی زانیارییەکانت بۆ لایەنی دیکە

لەوانەیە لەکاتی پێویست دا زانیارییەکانی تۆ لەگەڵ لایەنی دیکە بەش بکەین لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا:

١. پابەندبوونی یاسایی: لەوانەیە بۆ پابەندبوون بە یاسا و رێکارەکانی عێراقەوە، زانیارییەکانت بدەین بەلایەنی سێیەم

٢. کۆمپانیای دیکە: لەوانەیە کە زانیاری تۆ لەگەڵ لایەنی سێیەمی متمانەپێکراو بەش بکەین وەکو کۆمپانیای خزمەتگوزاری دیکە کە یارمەتیمان دەدەن خزمەتگوزارییەکە پێشکەش بەتۆ بکەین، بەڵام مەرجی پاراستنی داتاکانی تۆ بەهەمانشێوە لەسەر هەموو لایەنێک پێویست دەمێنێت کە کاری لەگەڵ دەکەین.

٣. بۆ هۆکاری یاسایی: لە حاڵەتی داواکران بۆ هۆکاری یاسایی ویاخود دادوەری، یاخود هۆکاری دیکەی وەکو پاراستنی مافەکانمان وەکو کۆمپانیا.

ئاسایشی داتاکان

ئێمە رێکاری زۆر پێشکەوتوو و بەکاردەهێنین بۆ پاراستن و ئاسایشی داتاکانی تایبەتی تۆ بۆ پاراستنیان لە بڵاوبوونەوە، دەستکاری کردن و سڕینەوە. بەڵام هیچ رێکارێک ناتوانێت بە رێژەی ١٠٠% گارەنتی ئاسایشی ئۆنلاین بدات. 

بژاردە و مافەکانت

تۆ مافی ئەوەت هەیە کە داتاکانی خۆت بەدەست بگات و گۆرانکارییان تێدابکەیت و راستیان بکەیتەوە و بیان سڕیتەوە. بەهەمان شێوە مافی خۆتە کە هەژمارەکەت دابخەیت. تکایە پەیوەندیمان پێوەبکە بۆ هەر داخوازییەکی لەوجۆرە. 

گۆڕینی ئەم بەندانە

دەکرێ ئەم یاسایانەی تایبەتمەندێتی کە پەیڕەوی دەکەین گۆرانکارییان بەسەردابێت هەندێک جار و ماوە ماوە نوێبکرێنەوە لەبەر رۆشنایی یاسا و رێسای نوێ. ئەگەر هەر گۆرانکارییەکی بەرچاو کرا، بە ئیمەیڵ ئاگادار دەکرێیتەوە.

پەیوەندی کردن

بۆ هەر کێشە و پرسیارێک سەبارەت بەم بەندانەی تایبەتمەندێتی و چۆنیەتی بەکارهێنانی داتاکانت، دەتوانی پەیوەندیمان پێوەبکەیت لەسەر ئیمەیڵی info@kurdcoin.krd

زۆر سوپاس بۆ هەڵبژاردنی کوردکۆین. متمانە و تایبەتمەندێتی تۆ بۆ ئێمە زۆر گرنگن، وە ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین تاوەکو زانیاری کەسی و تایبەتی تۆ بپارێزین.