کوردکۆین پێشەنگی ئاڵوگۆڕی دراوی دیجیتاڵییە لە کوردستان و عێراق. لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە ساڵی ٢٠١٧ تاوەکو ئێستا، لە بەرەی پێشەوەی پیشەسازیی کریپتۆ بووە، کە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری دابین کردووە بۆ کڕین و فرۆشتنی کریپتۆ بۆ تاک و کۆمپانیاکان.

ئامانجمان ئەوەیە کە کریپتۆ بۆ هەموو کەس بەردەست بێت بە شێوەیەکی سەلامەت و خێرا و ئاسان.
کوردکۆین لە ساڵی ٢٠١٧ دامەزرا وەک یەکەم کۆمپانیای کریپتۆ لە عێراق و تا ئێستا لە نێوخۆی عێراق ڕکابەری نیە. لەو کاتەوە ئامانجمان ئەوە بووە کە کڕین و فرۆشتنی کریپتۆ بۆ هاوڵاتیانی کوردستان و عێراق دەستەبەر بکەین. لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا، کوردکۆین بۆتە متمانەپێکراوترین سەکۆی ئاڵوگۆڕی دراوی دیجیتاڵی لە وڵاتدا.
ئێمە گۆڕانکاری ڕیشەییمان هێنایە ئاراوە لە بواری ئاڵوگۆڕی کریپتۆ، بەکارهێنەران لە هەر شوێنێکی عێراق بن دەتوانن ئاڵوگۆڕی زیاتر لە ١٠٠ جۆر کریپتۆ لە لای ئێمە بکەن بە ناردنی تەنیا نامەیەک لەسەر وەتساپ یاخود پەیوەندییەکی تەلەفۆنی. ئەم خزمەتگوزارییەمان لە هەموو شار و شارۆچکە و پارێزگایەکی عێراق بڵاوکردۆتەوە و متمانەی هەزاران بەکارهێنەرمان بەدەست هێناوە بۆ کاری رۆژانەیان.
هەوڵەکانمان کاریگەریی بەرچاویان هەبووە لە ژیانی هەزاران کەسدا و پێگەی کوردکۆین لە عێراق و ناوچەکە جێگەی بایەخی سەرچاوە نێودەوڵەتییەکانی هەواڵ بووە.
کوردکۆین لە چەندین وێبسایت و ڕۆژنامەی بەناوبانگ ئاماژەی پێکراوە، لەوانە: پێگەی بۆرسەی جیهانی ناسداک، یاهوو فاینانس، کۆیندێسک، ئەلمۆنیتۆر، ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت، و چەندین سەرچاوەی نێوخۆ و دەرەکی دیکە.


دەمانەوێ ببینە بژاردەی یەکەم بۆ هەموو بەرکارهێنەرێکی کریپتۆ لە عێراق دا