بەخێربێی بۆ کوردکۆین، پێشەنگی ئاڵوگۆڕی دراوی دیجیتاڵی لە عێراق. بەرلەوەو دەست بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانمان بکەی، تکایە ئەم مەرجانەی بەکارهێنان بخوێنەوە. بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانمان، تۆ رەزامەندی دەردەبڕی سەبارەت بەم مەرجانە.
تۆ دەبێ تەمەنت لانی کەم ١٨ ساڵ بێت بۆ ئەوەی بتوانی لەڕێگەی ئێمەوە مامەڵە ئەنجام بدەی.
بۆ ئەوەی پلاتفۆڕمەکەی ئێمە بەکاربهێنیت، دەبێ بەتەواوەتی خۆت لای ئێمە تۆمار کردبێت و بەزانیاری دروستەوە. تۆ بەرپرسیاریت لە پاراستنی زانیارییە کەسییەکانی خۆت و دەبێ ئاگادارمان بکەیتەوە لە هەر حاڵەتێک کە کەسێکی دیکە لەبری تۆ هەژمارەکەتی بەکارهێنا.
تۆ رەزامەندی دەردەبڕیت بە پابەند بوون بە هەموو یاسا داراییەکانی عێراق سەبارەت بە دراوی کریپتۆ و بازاڕە داراییەکان.
دراوی کریپتۆ مەترسی لەدەستدانی پارەی تێدایە، ئەگەری هەیە یان بەشێک یان کۆی پارەکەی کە دیخەیتە ناو دراوە دیجیتاڵییەکانەوە لەدەستت بچێت. تۆ ئاگاداریت لەم مەترسییە و دەزانیت کە بازاڕی کریپتۆ زۆر ناجێگیرە و بۆ هەموو کەسێک نابێ وەبەرهێنانی تێدا بکات.
تۆ بەرپرسیاریت لە پاراستنی هەژمارەکەت و دانانی وشەی نهێنی بەهێز و دانانی رێگەی دووەم بۆ بەهێزکرنی ئاسایشی هەژمارەکەت.
تۆ دەتوانیت پارە دابنێی و رایبکێشی لەرێگەی پلاتفۆرمەکەمانەوە بەپێی مەرجەکانی بەشداربوون، ئێمە بەرپرسیار نین لە زیان و کێشەیەک کە بەهۆی دواکەوتنی مامەڵەکانەوە تووشی دەبیت.
کرێی ئاڵوگۆڕ لەلایەن ئێمەوە دانراوە و بە روونی نیشاندەدرێت، بە بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە، تۆ ئامادەیی دەردەبڕیت بەدانی عمولەی پێویست.
بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکەی ئێمە بۆ هەموو کارێکی نایاسایی قەدەغەیە، لەوانە پارە سپیکردنەوە، دزی و فێڵ و بەکارهێنانی سیستەمی ئێمە لەلایەن کەسانی ڕێگەپێنەدراوەوە.
بە مافی خۆمانی دەزانین کە هەر هەژمارێک رابگڕین و دایبخەین کە گومانی کاری نایاسایی لێبکەین یاخود پێچەوانەی مەرجەکانی بەشداربوون کاربکات یاخود لایەنە یاساییەکان داوابکەن.
ئێمە داتاکانت بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە دەپارێزین بەپێی یاسای تایبەتمەندێتی کوردکۆین.
هەرکاتێک ناکۆکیەک یان کێشەیەک لەگەڵ بەشداربوویەک دروست بێت، ئێمە بەپێی یاساکانی عێراق هەوڵی چارەسەری دەدەین.
ئەم مەرجانە گورانکارییان بەسەردادێت و بەرپرسیارێتی خۆتە کە ئاگاداری نوێترین مەرجەکانی بەشداربوون بن.
لەکاتی هەبوونی هەر پرسیارێک یاخود کێشەیەک، تکایە پەیوەندی بکە بە تیمەکەمانەوە بەم ئیمەیڵە info@kurdcoin.krd لەگەڵ ژمارە تەلەفۆنی +9647509903000
بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکەمان، تۆ رەزامەندی دەردەبڕی بە مەرج و رێکەوتنەکان. زۆر سوپاس بۆ بەکارهێنانی کوردکۆین بۆ کاری بازرگانی کریپتۆ لە عێراق و کوردستان.