کوردکۆین پێشەنگی ئاڵوگۆڕی دراوی دیجیتاڵییە لە کوردستان و عێراق. لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی ٢٠١٧ تاوەکو ئێستا لە بەرەی پێشەوەی پیشەسازی کریپتۆ بووە، کە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری دابین کردووە بۆ کڕین و فرۆشتنی کریپتۆ بۆ تاک و کۆمپانیاکان.
ئێمە لە کوردکۆین ئامانجمان ئەوەیە کە کریپتۆ بۆ هەموو کەس بەردەست بێت بە شێوەیەکی سەلامەت و خێرا و ئاسان. تێدەکۆشین بۆ ئەوەی کە بەکارهێنەرانمان ئەزموونێکی نایابیان هەبێت لەگەڵ ئێمە، کە بەهۆیەوە کارەکانی کریپتۆی خۆیان بە خێرایی و بەسانایی بەڕێبکەن.
کاتێک کە کوردکۆین لە ساڵی ٢٠١٧ دامەزرا، یەکەم کۆمپانیای بوو لە لەعێراق لەبواری کریپتۆدا دەستبەکاربێت و تائێستا لەنێوخۆی عێراق رکابەری نیە. لەوکاتەوە ئامانجمان ئەوە بووە کە کاری کڕین و فرۆشتنی کریپتۆ بۆ هاوڵاتییانی کوردستان و عێراق ئاسان بکەین و هەموو کەسێک بتوانێت لەڕێگەی کوردکۆینەوە بەپارەی کاش کریپتۆ بکڕێت و بفرۆشێت. لەماوەی ٦ ساڵی رابردوودا، کوردکۆین بۆتە متمانەپێکراوترین ئاڵوگۆڕی دراوی دیجیتاڵی لە وڵاتەکەدا، کە ناوبانگی بە متمانەپێکراوی و توانای ئاڵوگۆڕی زۆر ناسراوە.
ئێمە گۆڕانکاری ریشەییمان هێنایە ئاراوە لەبواری ئاڵوگۆڕی کریپتۆ، کە بۆ یەکجاری رووی بازاڕی دارایی عێراقی گۆڕی. لەڕێگەی نووسینگەکانی حەواڵە و ئاڵوگۆڕی دراوەوە، بەکارهێنەران لە هەر شوێنێکی عێراق بن دەتوانن ئاڵوگۆڕی زیاتر لە ١٠٠ جۆر کریپتۆ لەلای ئێمە بکەن بە ناردنی تەنیا نامەیەک لەسەر وەتساپ یاخود پەیوەندییەکی تەلەفۆنی. ئەم خزمەتگوزارییەمان لە هەموو شار و شارۆچکە و پارێزگایەکی عێراق بڵاوکردۆتەوە و متمانەی هەزاران بەکارهێنەرمان بەدەست هێناوە لەم نیشتیمانە.
لەپاڵ خزمەتگوزاری کڕین و فرۆشتنی کریپتۆ، کوردکۆین سەرچاوەیەکی پێشەنگی هەواڵ و زانیاری و فێرکارییە لەبواری کریپتۆ و دارایی دا لە هەرێمی کوردستان. توێژینەوە بە باشترین کواڵێتی ئەنجام دەدەین و دەیخەینە بەردەستی خوێنەران.
هەوڵەکانمان کاریگەریی بەرچاویان هەبووە لە ژیانی هەزاران کەس دا و پێگەی کوردکۆین لە عێراق و ناوچەکە جێگەی بایەخی سەرچاوە نێودەوڵەتییەکانی هەواڵ بووە.
کوردکۆین لە چەندین وێبسایت و رۆژنامەی بەناوبانگ ئاماژەی پێکراوە، لەوانە: پێگەی بۆرسەی جیهانی ناسداک، یاهوو فاینانس، کۆیندێسک، لایڤ بیتکۆین نیوس، رۆژنامەی ئیندیپێندێنت، و جەندی سەرچاوەی نێوخۆو دەرەکی دیکە.
روانگەی ئێمە بۆ کوردکۆین ئەوەیە کە ببێتە سەرچاوەی یەکەمی ئاڵوگۆڕی کریپتۆ لە عێراق و ببێتە هۆی دانانی ستانداردێکی بەرز بۆ هەموو کۆمپانیا کریپتۆکانی داهاتوو لەوڵاتەکەدا.